ئاگرە چیەو چۆن چارەسەرئەکرێ؟
ئاگره چیه و چۆن چاره‌سه‌ر ده‌بێت؟
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
ئاگره، نه‌خۆشییه‌كه له منداڵدا زیاتر باوه، له‌سه‌ر ده‌م و لوت و ده‌وروبه‌ری چه‌ناگه‌و پێستی ده‌موچاو ده‌رده‌كه‌وێت.
سه‌باره‌ت به جۆری ئه‌م نه‌خۆشییه‌و هۆكارو چاره‌سه‌ری، د.ئه‌یوب عهبدولحهمه پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی پێست به سایتی خاكی راگه‌یاند: ئاگره دوو جۆری هه‌یه، بڵقی و ئاسایی.
* ئاگره‌ی ئاسایی: زۆربه‌ی جار به‌هۆی به‌كتریایه‌كه‌وه په‌یدا ئه‌بێت كه ناوی (S.aureus) یان هه‌ندێكجار به‌هۆی به‌كتریای ستریپتۆكۆكهسهوه په‌یدا ئه‌بێت، به‌زۆری له وه‌رزی هاوین و كۆتایی به‌هاردایه، سه‌رچاوه‌ی توشبوونی نه‌خۆشییه‌كه هه‌ندێكجار كونی لوتهو ده‌رده‌كان له‌ده‌وری لوت و ده‌م ده‌رده‌كه‌ون، یان به‌هۆی ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی ماڵیه‌وه، نینۆكی پیس، كه‌سی تری توشبوو.
* ئاگره‌ی بڵقی نه‌خۆشییه‌كه له‌سه‌ر شێوه‌ی په‌ڵه‌ی سووری بچوك كه خێرا ده‌بێت به بلۆق و بڵق ده‌ستپێده‌كات. پاشان بڵقه‌كان ئه‌ته‌قن و زه‌رداوێك ده‌رده‌ده‌ن، ئه‌مانه‌ش وشكدهبنهوهو ده‌بنه قهتماغهیهكی ڕه‌نگ زه‌ردی هه‌نگوینی.
چاره‌سه‌ر:
* باری سوك، ته‌نها له‌ڕێی مه‌رهه‌می دژه به‌كتریاوه چاره‌سه‌ر ئه‌كرێت.
* باری مامناوه‌ند به مه‌رهه‌می میوپیرۆسین و دژه به‌كتریا له‌ڕێی ده‌مه‌وه وه‌ك: دیكلۆكساسلین و سیفاكلۆر...
![ئاگرە چیەو چۆن چارەسەرئەکرێ؟](https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEhtCp9L5IB-KXggz7voeqfq9fAU5jciFvKcN-P0SsxapWYiK6yquJFNKIRZA4MIptasdGw5-Js8Nve6B9mfQamP3pYf23oSrbmdSkjOvuUtuU26HFtnupr8s7yVOLcuAVyW9yG71A2PYXT_/s72-c/FB_IMG_1539024735297.jpg)
ليست هناك تعليقات