چۆنێتی پاراستنی قژە درێژەکەت لە هەڵوەرین

ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM

چۆنێتی پاراستنی قژە درێژەکەت لە هەڵوەرین..
قژی درێژ و جوان و گەشاوە یەکێکە لە بنەما سەرەکیەکان بۆ ناسکی و سەرنجڕاکێشی خانمان، بێگومان خەونی هەموو خانمێکیشە، ڕەنگە درێژ بوونەوە و چڕبوونی قژ کەمێک کاتی بووێت بەتایبەت ئەو کەسانەی کە بەهۆی نەخۆشی یان بەکارهێنانی دەرمان و بۆیە زیان بە قژیان گەیشتووە.

Xanman.Home4t.com
پاراستنی قژی درێژ پێویستی بە خزمەتێکی زیاتر و خەرجیەکی زۆرتر هەیە بۆ ئەوەی بتوانیت بە باشترین شێوە پارێزگاری لێ بکەیت، چونکە ئەرکی قورسترە و پێویستی بە شامپۆ و ماسک و پێکهاتەی زیاتر هەیە بەپێچەوانەوەی قژی کورتەوە کە خزمەتکردنی ئاسانترە.
Xanman.Home4t.com
چۆنێتی پاراستنی قژی درێژ لە هەڵوەرین و تەنکبوون:
Xanman.Home4t.com
لەکاتی خەودا هەوڵبدە بە توندی مەیبەستە، چونکە بەوشێوەیە پەستانی دەکەوێتەسەر و زیاتر دەڕووتێتەوە، بەجۆرێک کۆی بکەرەوە کە مەجالی ئەوەی هەبێت قژەکە یاری بکات، جۆری ئەو تەوقەیەی قژتی پێ توند دەکەیت گرنگە.
Xanman.Home4t.com
ڕۆژانە بڕێکی زۆر ئاو خواردنەوە، چونکە کاریگەری لەسەر تەندروستی لەش هەیە بەگشتی و قژ لە وشکبوونەوە و هەڵوەرین دەپارێزێت و گەشەی پێدەکات، هەربۆیە گرنگە ڕۆژانە 8 پەرداخ ئاو بخۆیتەوە.
Xanman.Home4t.com
هەوڵبدە زۆر کەم ئامێری گەرم بەکاربهێنیت یان لایەنی کەم گەرمیەکەی زۆر بەرز نەبێت، لەهەمانکاتدا زەیتی سروشتی زۆر بەکاربهێنە وەک زەیتی بادام پێش نوستن، لەگەڵ ئەوەشدا هەموو مانگێک بەشی خوارووی قژەکەت ببڕە.
Xanman.Home4t.com
شانە زۆر گرنگە، چونکە یارمەتی گەشەکردن و پاراستنی لە هەڵوەرین دەدات، هەربۆیە گرنگە جۆری ئەو شانەیەی هەڵیدەبژێریت باش بێت بەتایبەتی شانەی ددان کراوەی تەختە.
Xanman.Home4t.com
هەوڵبدە قژت ڕۆژانە مەشۆ، چونکە کاریگەری لەسەر زەیتی سروشتی قژ هەیە و دەبێتە هۆی گەیشتنی کەمی خۆراک پێی و هەڵوەرین و تەنک بوون و بێ هێزبوونی، لەهەمانکاتدا شامپۆی باش بەکاربهێنە.
Xanman.Home4t.com

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
چۆنێتی پاراستنی قژە درێژەکەت لە هەڵوەرین چۆنێتی پاراستنی قژە درێژەکەت لە هەڵوەرین بواسطة Halo Salman on ديسمبر 22, 2018 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف