تا ئێستا زانیوتە " سیستەمی ٤٢٤ " چیە کە خانمان کۆری بەکاری دێنن بۆ دەموچاویان ؟

ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM

لەوانەیە زۆربەمان بمانەوێت ئەم نهێییە بزانین، بەڵام ڕاستییەکەی ئەمە نهێنی نییە بەڵکو سیستەمێکە کەئەم خانمانە رۆژانە پەیڕەوی دەکەن، ئەویش بەم شێوەیەیە:
سیستەمی ٤٢٤
ئەم سیستمە بۆ پاککردنەوە پێستە، رۆژانە بە پارچەیەک لۆکە دەموچاوت بەزەیتی زەیتون یاخود گویزی هیندی پاک بکەوە و بۆ ماوەی ٤ خولەک ئەم زەیتە بە دەموچاوتەوە بهێلەوە، دواتر  بۆ ماوەی ٢ خولەک بە سابوون یان پاککەرەوە  بیشۆ، ئینجا بەئاوی شڵەتین کەفی سابوون یاخود پاککەرەوەکە لاببە،  ئەمجارەیان  بۆ ماوەی ٤ خولەک تەنها بەئاوی سارد بیشۆ، بەم ڕێگایە پێستت پاک دەبێتەوە و کونیلەکانی پێستیشت دادەخرێن.
بەکارهێنانی کرێم
رۆژانە خانمانی کۆریا بەم شێوەیە کرێمی دەموچاو بەکاردێنن: سەرەتا کرێمەکە بخەرە سەر پەنچەیەکت  و تاوەکو کرێمەکە گەرم دەبێت پەنچەکانت لێک بخشێنە، ئنجا لەسەرەوە بۆ خوارەوە بەم کرێمە  مەساژ بۆ دەموچاوت بکە.
ماسکی کۆری
سپێنەی یەک هێلکە ویەک کەوچک هەنگوین تێکەڵ بکە  و بۆ ماوەی ٢٠ خولەک بەدەموچاوەتەوە بیهێلەوە، دواتر بەئاوی شلەتێن بیشۆ، ئەم ماسکە هەفتانە بەکاردێت.
سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
تا ئێستا زانیوتە " سیستەمی ٤٢٤ " چیە کە خانمان کۆری بەکاری دێنن بۆ دەموچاویان ؟ تا ئێستا زانیوتە  "  سیستەمی ٤٢٤  "  چیە کە خانمان کۆری بەکاری دێنن بۆ دەموچاویان ؟ بواسطة Halo Salman on ديسمبر 22, 2018 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف