بۆچی لەزگەیەکی بچوک ئەکرێت بە میوەو سەوزەواتەوە ؟

ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM


بۆچی لەزگەیەکی بچوک ئەکرێت
 بە میوەو سەوزەواتەوە ؟

زۆربەمان گرنگی نادەین بەو پارچە لەزگەیەی بە سەر میوەو سەوزەکانەوە هەیە و یەکسەر لێی دەکەینەوە بۆ ئەوەی میوەکە بشۆینەوە، بەڵام ئەم لەزگەیە ژمارەیەکی لەسەر نوسراوە کە گرنگیەکی زۆری هەیە و ئاگادارمان ئەکاتەوە لە زانیاریەکی زۆر گرنگ بۆ تەندروستی خۆمان، ئەگەر سەیرێکی وێنەکان بکەیت بۆت دەرئەکەۆێت کە شتێکی لێ نوسراوە لەگەڵ ژمارەیەک، نوسراوەکە پێمان دەڵێ کە خواردنکە ئۆرگانیە یان ئۆرگانی نیە، خوارنی ئۆرگانی ئەو خواردنانەیە کە بە شێوەیەکی ئاسایی دەرۆێت و پەینی کیمیاوی و دەرمانی قەڵاچۆکردنی مێرووی تیا بەکار نەهاتووە، هەروەها بە ئاوی پاک ئاو دراوە نەک بە ئاوی زێرابەکان ، ئەمانەش لە پێنج ژمارە پێک هاتوون. بەڵام ئەگەر چوار ژمارە بوو واتە دەرمان و پەینی کیمیاوی تیا بەکار هاتووەو دەستکاری جینەکانی کراوە واتە بۆماوەییەکەی گۆڕاوە تا بەرهەمی زیاتر بێت، ئەم جۆرە خواردنانەش زەرەری بۆ تەندروستیمان هەیە و پزیشکەکان ڕێنماییمان دەکەن کە نەیخۆین .
ئەگەر لەسەر لەزگەکە پێنج ژمارە هەبوو کە بە ژمارە ۹ دەستی پێ کردبوو ئەوە واتای ئەوەیە کە ئۆرگانیە بۆ نموونە 94011  ئەوە واتای کە دەرمانی کیمیاوی بۆ بەکار نەهاتوە و بە ئاوی زێراب ئاو نەدراوە و دەستکاری بۆماوەیی نەکراوە .
ئەگەر چوار ژماەیی بوو وەکو 4025 ، ئەوە واتای دەرمانی کیمیایی تیا بەکار هاتووە کە ئەمەیان بە شێوەیەکی زۆر لە بازاڕەکاندا هەیە .
ئەگەر لەزگەکە پێنج ژمارەیی بوو وە بە 8 دەستی پێ کردبوو، ئەوە واتای کە ئەو خۆراکە دەستکاری بۆماوەییەکەی کراوە کە ئەم جۆرە زۆر زەرەرمەندە بۆ تەندروستی و بە هیچ شێوەیەک مەیخۆن و خۆتانی لێ بەدوور بگرن
سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
بۆچی لەزگەیەکی بچوک ئەکرێت بە میوەو سەوزەواتەوە ؟ بۆچی لەزگەیەکی بچوک ئەکرێت   بە میوەو سەوزەواتەوە ؟ بواسطة Halo Salman on يناير 27, 2019 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف