هۆکاری ڕەشبوونی ئەندامی زاوزێ و دروستبوونی زیپک

ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM


بۆ خانمان... هۆکاری ڕەشبوونی ئەندامی زاوزێ و دروستبوونی زیپک:

ئاشکرایە کە ڕەشبوونەوەی ڕەنگی پێستی هەندێک شوێنی هەستیار وەک ئەندامی زاوزێ کێشەی بەشێکی زۆری خانمانە، هەر ئەمەش وادەکات خانمان بەردەوام هەوڵبدەن بەباشترین و تەندروسترین ڕێگا مووی لەشیان و ئەندامی زاوزێیان لابەرن، چونکە مو لابردنی هۆکارێکە بۆ ڕەشبوونەوەی ئەو ئاستانە و لەهەمانکاتدا دەرکەوتنی زیپکە.

دکتۆر حەنان کەحکی یەکێکە لە پزیشکە ناسراوەکانی عەرەب و بۆ ئەوەی هاوکاری خانمان بکات باس لە هۆکارەکان و چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەی خانمان دەکات و شیکاری بۆ دەکات.

هۆکارەکانی تۆخبوونی ڕەنگی پێستی ئەندامی زاوزێ و ڕەشبوونی؟
بەشێوەیەکی گشتی گۆڕینی ڕەنگی پێست و ڕەشبوونی بەشێکی سەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ لابردنی مو، بە شیلە بێت یان مۆم، چونکە هۆکارێکە بۆ هەوکردنی خانەکان و داخستنی ڕەنگی پێستەکە و تۆخبوونی، ڕەنگە هەندێک خانم کرێم و پێکهاتەی سروشتی بەکاربهێنن بەمەبەستی کاڵبوونەوەی ڕەنگی پێستەکە و لابردنی ڕەشیەکە وەک ئاوی لیمۆ، بەڵام ئەمەش خۆی لەخۆیدا زیانی هەیە و دووبارە دەبێتەو هۆی ڕەشبوونی ئەو ئاستانە، لەهەمانکاتدا هەست بە بوونی زیپکەی ڕەش دەکەن لەناو پێستەکەدا.

بێگومان لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆڕێت کەسانێک هەن بەهەندێک ئامێری مو لابردن هەستیارن و تووشی کێشە و سوربوونەوە دەبن، بەڵام ئەگەر ئەو کێشانەت نەبێت ئەوا باشترین ڕێگا بۆ رێگەگرتن لە ڕەشبوونەوە و دەرکەوتنی زیپکەی سەر ڕەش بەکار‌هێنانی گوێزانە و زۆر تەندروستە، لەگەڵ ئەو کرێمانەی دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی گەشەی موو ڕەنگە ئەمەش هەواڵێکی سەیر بێت چونکە هەمیشە پێچەوانەی ئەم قسەیە دەبیستین، لەهەمانکاتدا لابردنی مو بە لەیزەر یەکێکە لە باشترین ڕێگاکان، چونکە وردە وردە مووەکە کەم دەکاتەوە و بەهیچ جۆرێک نابێتە هۆی ڕەشبوون و دروستبوونی زیپکە.

هۆکاری دەرکەوتنی زیپکە ڕەشەکان بەشێوەیەکی گشتی دەگەڕێتەوە بۆ بەکارهێنانی شیلە و مۆم ، چونکە ماوەی بەکارهێنانی زۆرە و دەبێتە هۆی دروستبوونی بەکتریا و دواجار زیپکەی ڕەش، یاخود هەندێکجار هۆکاری دروستبوونی ئەو زیپکانە دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕانکاری هۆڕمۆنی و نەخۆشیەکانی ئەو بەشە و چارەسەربوونیشی ماوەیەکی زۆری دەوێت.

بوونی خاڵی سوریش لەدوای موو لابردن کێشەیەکی دیکەیە کە بەهۆی هەوکردنی پێستەوە لە ئەنجامی موو لابردن بە شیلە و هاوشێوەکانی دروست دەبێت، پێویستە کرێمی هێورکەرەوەی بۆ بەکاربهێنیت.
سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
هۆکاری ڕەشبوونی ئەندامی زاوزێ و دروستبوونی زیپک هۆکاری ڕەشبوونی ئەندامی زاوزێ و دروستبوونی زیپک بواسطة Halo Salman on يناير 28, 2019 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف