چەند سوودێکی ڕەمەزان بۆ کچان کە وادەکات لەم مانگەدا کات بە فیڕۆ نەدەن مالپەری خانمان

ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM

چەند سوودێکی ڕەمەزان بۆ کچان کە وادەکات لەم مانگەدا کات بە فیڕۆ نەدەن
مالپەری خانمان مالێک بۆ خانمان 

ئەمەی خوارەوە چەند سوودێکی ڕەمەزانە بۆ کچان کە وادەکات لەم مانگەدا کات بە فیڕۆ نەدەن و پەرستشەکان جێبەجێ بکەن:

-دەتوانیت سود لە کەم خواردن وەربگریت بۆ دابەزاندنی کێش چونکە کارەکە ئاسانترە لەکاتی ڕۆژو گرتندا، هەلێکیشە بۆ دورکەوتنەوە لە خۆراکە نا تەندروستەکان و دەتوانیت  بەرنامەیەکی نوێی خواردن دابنێیت .

-ڕۆژو دەبێتە هۆی زیاد کردنی سەرنج و تەرکیزکردنی زۆر و دەتوانیت سودی لێ وربگریت بۆ فێربونی بەهرە و زانیاری نوێ، هەروەها باشترین کاتە بۆ خوێندنەوە و تێگەشتنی قورئان.

-ڕۆژو مێشک ساف و پڕ وزە دەکات و توانای لەبەرکردن و بیرکەوتنەوەت زۆر دەبێت و دەتوانیت ئەو هەلە بقۆزیتەوە و خۆت فێری زمانێکی نوێ بکەیت،  چونکە مێشک فراوانتر دەبێت و زانیارییەکان زوتر لە مێشکدا دەچەسپێت .

-ئەنجامدانی وەرزش لە رەمەزاندا کاریگەری زۆرتری دەبێت وەک لە ڕۆژانی ئاسای،  چونکە وزە ئەو چەوریانەی پێشتر کۆبونەتەوە بەکار دەهێنێت لە کاتی وەرزش کردندا، ماسولکەکان پاک دەبنەوە و باشتر وەڵامی جوڵەکان دەدەنەوە .

-ڕۆژ و دەبێتە هۆی پاک کردنەوەی جەستە لە زۆر لەو  مادە ناتەندروستانەی پێشتر وەرت گرتوە، لەوانەیە ئەو هەستیاریانەی پێشتر توشیان بویت لێان رزگارت ببێت.


سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
چەند سوودێکی ڕەمەزان بۆ کچان کە وادەکات لەم مانگەدا کات بە فیڕۆ نەدەن مالپەری خانمان  چەند سوودێکی ڕەمەزان بۆ کچان کە وادەکات لەم مانگەدا کات بە فیڕۆ نەدەن مالپەری خانمان بواسطة Halo Salman on مايو 08, 2019 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف