چەند ماسکێکی سروشتی بۆ سپیکردنەوەی ژێر باڵ .

ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM

چەند ماسکێکی سروشتی بۆ سپیکردنەوەی ژێر باڵ .
👩🏻🌸😍👱🏻‍♀️
ژێر باڵ یەکێکە لەو بەشانەی پێست کە زیاتر لە بەشەکانی دیکە ڕەش دەبێتەوە، ئەمەش بە هەر هۆکارێك بێت پێویستە ماسکی بۆ بەکاربهێندرێت و رێگەی سروشتی بگرێتە بەر بۆ ئەوەی سپیبکرێتەوە.

ماڵپەڕی ئەلعەرەبییە سێ ماسکی سروشتی خستووەتەڕوو بۆ سپیکردنەوەی ژێر باڵ و نەهێشتنی پەڵەی ڕەشی ئەو ناوچەیە بەم جۆرە:

ئاوی لیمۆ و نیشاستە

نیو لیمۆ بدە لە ژێر باڵت ئینجا کەمێك نیشاستەی لێبدە و وازیلێبێنە تا وشكدەبێتەوە، دواتر بە ئاو بیشۆ، ئەم ماسکە هەفتەی یەکجار بەکاربهێنە تا ژێر باڵت سپیدەبیتەوە.

زەردەچەوە و ڤازلین

لە دەفرێکدا دوو کەوچك زەردەچەوە لەگەڵ دوو کەوچك ڤازلین تێکەڵ بکە و بەباشی تێکیان بدە، ئینجا ئەم تێکەڵەیە بدە لە ژێر باڵت و بۆ ماوەی نیو کاتژمێر پێوەی بهێڵە دواتر بە ئاو بیشۆ، هەفتەی دووجار ئەم ماسکە بەکاربهێنە.

ئاوی پەتاتە

پەتاتەیەك لەت بکە و نیوەی بهاڕە و ئاوەکەی بەباشی دەربهێنە، ئینجا بە پارچەیەك لۆکە بیدە لە ژێر باڵت بۆ ماوەی ١٠ خولەك پێوەی بهێڵە، دەتوانیت هەموو رۆژێك دووبارەی بکەیتەوە تا ئەنجامی ویستراوت دەست بکەوێت.
سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
چەند ماسکێکی سروشتی بۆ سپیکردنەوەی ژێر باڵ . چەند ماسکێکی سروشتی بۆ سپیکردنەوەی ژێر باڵ . بواسطة Halo Salman on يوليو 31, 2019 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف