سێ هەڵەی ماکیاژ و جوانکاری وادەکەن گەورەتر دەربکەویت

ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM

سێ هەڵەی ماکیاژ و جوانکاری وادەکەن گەورەتر دەربکەویت .
👩🏻🌸😍👱🏻‍♀️
ماکیاژ و جوانکاری لە هەنگاوە سەرەکییەکانی رۆتینی رۆژانەی زۆرینەی خانمانە بە مەبەستی دەرخستنی جوانییەکەیان بەشێوەیەکی سەرنجڕاکێشتر، بەڵام ئەنجامدانی هەندێك هەڵە لەکاتی جوانکاریدا رەنگە ببێتە هۆی تێكچوونی جوانی کەسەکە و وابکات گەورەتر لە تەمەنی خۆی دەربکەوێت.

بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی لوبنان ٢٤ ئاماژەی بە گرنگترین ئەو هەڵانەی جوانکاری کردووە کە وادەکەن لە تەمەنی خۆت گەورەتر دەربکەویت، لەوانەش:

- سوراوی تۆخ و رەنگی تاریك وادەکات لێو بچوک و وشك و چرچ دەربکەوێت، بۆیە رێنمایی دەدرێت بەوەی سوراوی کاڵ هەڵبژێردرێت کە کەمێك بریقەی هەبێت.

- ئایلاینەری ژێرەوەی چاوەکان یەکێکی دیکەیە لەو هەڵانەی کە وادەکەن گەورەتر لە تەمەنی خۆت دەربکەویت، بۆیە تەنها ئایلاینەری سەرەوەی چاوت بکە ئەویش بە هێڵێکی باریك کە تەنها برژانگەکان پڕتر دەربخات.

- دانانی نینۆکی درێژ و بۆیەکردنی بە رەنگی تۆخ وادەکات دەستەکانت وەك دەستی کەسێکی بەساڵاچوو دەربکەون بەتایبەت ئەگەر بە رەنگی سوور بۆیە بکرێت، بۆیە باشتروایە نینۆکەکانت بە قەبارەیەکی مامناوەندی دابنێ و بە رەنگی گۆشتی و کاڵ رەنگیان بکە.
سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
سێ هەڵەی ماکیاژ و جوانکاری وادەکەن گەورەتر دەربکەویت سێ هەڵەی ماکیاژ و جوانکاری وادەکەن گەورەتر دەربکەویت بواسطة Halo Salman on أغسطس 01, 2019 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف