ئاگادار بن ئەم خواردنانە هەرگیز نابێت گەرم بکرێنەوە

ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM


ئاگادار بن ئەم خواردنانە هەرگیز نابێت گەرم بکرێنەوە
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

١_ گۆشتی مریشك : بە گەرم کردنەوەی ئەو پڕۆتینەی کە تێیدایە ئەگۆڕێ بۆ مادەیەک کە هۆکارە بۆ ژەهراویبوون و زیانی تەندرووستی هەیە.

٢ _ برنج !!  : برنج دوای کوڵانی کاتێک سارد ئەبێتەوە جۆرە بەکتریایەک دروست ئەکا . گەشەکردنی سپۆری ئەم بەکتریایە و خواردنی دوای گەرم کردنەوە زیان بە جەستە ئەگەیەنێ و ئەبێتە هۆی ژەهراوی بوون .

٣_  زەیت:  هەموو جۆرەکانی بەتایبەت ئەم زەیتەی کە زۆر بەکاردێت لە ماڵەکان ( زەیتی گڵۆبەڕۆژە)  , کاتێ یەکەم جار بەکار یەت نابێ زۆر زۆر گەرم بکرێت ،وە هەرگیز بۆ دووەم جار بەکاریمەهێنەوە چونکە هۆکارێکە بۆ توشبوون بۆ نەخۆشی ژێرپەنجە!!!!

4 _ پەتاتە: دوای ئامادەکردنی بۆ جارێک دووبارە گەرمی مەکەوە چون ئەمیش جۆرە بەکتریایەک دروست ئەکا هۆیە بۆ ژەهراوی بوون و سودی تەندرووستی لە خواردنی  وەرناگرن .

٥_ شیر: هەوڵبەن خۆتان بە دوور بگرن لە گەرم کردنەوەی شیر .دایکان  ئەچن شیری مناڵ بە گیراوەیی هەڵ ئەگرن کەی داوای کرد تۆزێ گەرمی ئەکەن و ئەیدەن بە مناڵەکە🙁😦 ئەمە هەڵەیە زیانی تەندرووستی بە مناڵەکەت ئەگەیەنێت !!

٦_ سپێناخ :  بە گەرم کردنەوەی سپناخ مادەی (nitrate) نایتریت ئەگۆڕێ بۆ مادەیی( nitrausamine)نایترەس ئەماین کە هۆکارە بۆ نەخۆشی ژێرپەنجە!!!

٧_ هێلکە: لەجارێک زیاتر بەهیچ جۆرێ نابێ دابنرێ و گەرم بکرێتەوە، چونکە پرۆتینەکانی ئەگۆڕێت و ژەهراوی بوون ڕووئەیا !🤗

8_ شێلم !!!! :  ئەو شێلمەی کە بەیانی تا ئێوارە گەرمئەکرێتەوە زەرەری زۆری هەیە بەهۆی دروست بوونی مادەی (نایترەس ئەماین )کە هۆکارە بۆ ژێرپەنجە !😐😐😐

وە رگیراوة
سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
ئاگادار بن ئەم خواردنانە هەرگیز نابێت گەرم بکرێنەوە ئاگادار بن ئەم خواردنانە هەرگیز نابێت گەرم بکرێنەوە بواسطة User Home4T on ديسمبر 22, 2019 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف