هەندێ زانیاری گرنگ بۆئەوانەی خەنە بەکارئەهێنن
هەندێ زانیاری دەربارەی خەنە
پێش هەموو شتێ من خەنە شەو تا بەیانی پێوەی نەخەوم ئیمانم پێی نییە یەکی ئەڵێ خۆی مەفعولی خەنە سێ سەعاتە دایکەکەم ئەوەی تۆ باسی ئەکە بۆیەیە نەک خەنە...
1- سەرەتا من باسی خەنەی کوردی خۆمانەتان بۆ ئەکەم ئەوەی ناو کیسە بچوکەکان نەک فەلەکان...
2ـــ توخوا کە ئەلێن زەیتی زەیتوون تێکەڵ خەنە ئەکەین ئەیگرینەوە من لێرەوە دەمارەکانی مێشکم فیوزەکا
ئاخر والله ڕۆنی چێشت لێنانیشی تێبکەن هەر یەک شتە ئیتر ئەم زەیتی زەیتوونە چییە ها ئەوە چەورە چۆن ئەیەڵێ قژت رەنگ بگرێ..
3ـــ خەنەی سادەو ئاسان تەنها خەنەکە بە ئاو بگرەوەو بەسە، من سەرەتا ئاوا ئەمگرتەوە ڕەنگێکی جوان ئەدا بە قژت بەڵام ئەگەر کەسێ قژی بژ بێ هەر وەک خۆی ئەمێنێتەوە بژەبێت ، وە ئەتوانن بە چاش بیگرنەوە ..
4ــ هەندێ کەس حەزەکات قژی قاوەی بێت ، ئەوا قاوەی تاڵ هەیە لە قۆریەکا بیکوڵێنەو پاشان با کەمێ سارد بێتەوە دواتر خەنەکەی پێ بگرەوە ..
5ــ هەندێکەس حەزەکا ماڕۆنی بێ ، ئەتوانی بە ئاوی چەوەنەر بیگریتەوە ،یان بە ڕوحی خەنە ڕوحەکە لە قاپێکا بکوڵێنەو با کەمێ سارد بێتەوە دواتر خەنەکەی پێی بگرەوە ، بۆیە ئەڵێم بیکوڵێنە چونکە با جوان ڕوحەکە بتوێتەوە ئەگەر نەی کوڵێنی کە سەرت شۆرد روحەکە ئەبینی بە بزرک بزرکی ورد هێشتا نەتواتەوە بۆیە بیکوڵێنی باشترە ..
6ـــ کەسی وامان هەیە ئەڵێ قژم ئەروتێتەوە یان بێ هێزە ئەتوانی
ترشی سماق بگریتەوە بیکوڵێنە دواتر خەنەکەی پێی بگرەوە ئەو ترشە قژت جیرو بەهێز ئەکا ..
7ــ ئەتوانی توێکڵی هەنار توێکڵی گوێز جوان بکوڵێنی و کەمێ سارد بێتەوە ئینجا خەنەکەی پێی بگریتەوە ..
8ـــ ئەتوانی توێکڵی مۆز وشک کەیتەوە و دواتر لە عەسارەی بەیت و تێکەڵی بکەی لەگەڵ خەنەکە و بە ئاو بیگریتەوە...
9ــ ئەتوانی گەڵای گوێز وشک بکەیتەوە و دواتر یەک کەوچکی کاستەر تێکەڵ بەخەنەکەبکەیت و بیگریتەوە ،
لە هەمان کاتدا ئەتوانی گەڵا گوێزەکە بە سەوزی بە وشک کراوەی نا جوان بیکوڵێنی یان ئەتوانی گەڵا کان لە ناو ئاوا دابنێی تا ڕەنگاو ئەدەنەو بەو ئاوە خەنەکە بگریتەوە..
10ــ ئەتوانی بە ئاو خەنەکە بگریتەوە و یەک تۆز نەوتی تێبکەی بۆ بریقە و بۆ خاوی قژت..
11ــ ئەتوانی کەمێ سیر بهێنی بیکەی و وردی کەی دواتر جوان بیکوڵێنەو و با سارد بێتەوە بە تلپەو ئاوی سیرەکە خەنەکەی پێی بگرەوە وە ئەگەر ئەڵێ بۆ نی سیر ناخۆشە ئەوا لەکاتی کوڵانی سیرەکە یە کەوچک چا کەمتر دارچینی تێبکە با بۆنی نەمێنێ یان کەمتر بێتەوە بۆنی ، بەڵام زۆری تێنەکەی چونکە دارچینی ڕەنگی قژ کاڵ ئەکاتەوە..
12ــ لەلای خەنە فرۆشەکان گوڵ هەیە ئەتوانی ئەو گوڵە بکری و بیکوڵێنی و خەنەکەی پێی بگریتەوە
.T...B
لەگەڵ هەر یەک لەو خاڵانە ئەتوانی هێلکەیەکیشی تێبکەی..،
ئەو زەیتی زەیتونەی کەباسی ئەکەن بۆ ناو خەنە نااااااااااناااا
بەڵکو شەوان پێش خەوتن کەمێ بەن لە قژتان جوان مەساجی پێ بکەن و لایلۆنی لە قژتان بکەن با تا بەیانی پێوەی بێ و دواتر بیشۆن وە ئەتوان سێ چوار سەعاتی پێش سەر شۆردن ئەمە بکەن ئەگەر نەتان ویست شەو پێوەی بێ..
جا کە خەنەکەتان لە قژتان یا لایلۆنێک بە قژتانەوە بکەن نەکەن جەریدە و کاغەزی پێوە بکەن بڵێن ئەوەباشە نایەتەخوارەوە
ئاخر باشی چی ئەوە کاغەز و جەریدەکە هەموو ڕەنگەکە ئەگرێ
بۆیە لایلۆنی پێوەبکەن جوان با ئارەق و هەڵم بکا وە چوار پێنج کون بکەنە لایلۆنەکە با ئەو هەڵمو گەرمیە لە ناو قژتان و الیلۆنەکە نەبوخێتەوە ،ئەگەر خەنەکەشت خەست بێ ئەو لایلۆنە شلێ ئەکاتەوە ڕەنگی جوانتر ئەبێ بەڵام کە خەنەکەتان گرتەوە یەکسەر مەچن بییەن لە قژتان بە لایلۆنی دایپۆشن و لەبەر هەتاو دایبنین تا چەن سەعاتی من نۆی بەیانی ئەیگرمەوە تا دوای یەکی نیوەڕۆ ئینجا لە قژمی ئەیەم ..
وە هەندێ کات ئەگەر ویستان قژتان پڕو خاو بێ ئەوا سیر بکوڵێنەو تۆزی دارچینی کەم زۆر نا یەک کەوچک چا کەمتر ی تێبکەن و بە ئاوی زۆر نەیکوڵێنن کەمێک ئاو دواتر بیەن لە قژتان و مەساجی پێبکەن و لایلۆنی لە قژتان بکەن تا چەن سەعاتی دواتر بیشۆ..
کچینا موکەیەف ڕەنگی قژ کاڵ ئەکاتەوە بەکاری مەهێننننننن
ئەگەر ویستان قرتان خاو کەنەوە کەمێ فازلین بەن لە قژتان لەکاتی ئوتوکردن نە ئەسوتێ و نەبژ ئەبێتەوە..
.....بەسوپاسەوە کۆپیم کردوە
ليست هناك تعليقات