بۆئەوکەسانەی ماکیاژ بەکاردێنن ئەم زانیاریانە بزانن گرنگە

١- ئایە ئەزانیت فاوندەیشن چی یە؟
٢- ئایە ئەزانیت بۆ میکیاج ناگونجێت لەگەل پێستی تۆ؟
٣- ئایە ئەزانیت بۆ میکاج وشک ئەبێتەوەو دێز ئەبێت بە پێستەوەو زۆر نامێنێتەوەو پێویست بەتازەکردنەوەیە؟
٤- ئایە ئەزانیت ئەندەرتۆنی پێست خۆت چۆنە و چۆن ئەیدۆزیتەوە؟ بۆ بەشی دوو
٥- ئایە ئەزانیت چۆن و چ چۆرە فاوەندەشنێک دیاری ئەکەیت؟
٦- ئایە ھیچ زانیاریت ھەیە لەسەر جۆری ئەو ژمارانەی یان ئەوناوانەی لەسەر فاوەندەیشن نوسراوە؟
٧- ئایە ئەزانیت لەگەڵ تەمەنی تۆ چ جۆرە فاوەندەیشنێک باشە؟
—————————————————————————————————————–
١- فاوەندەیشن بریتییە لە رەنگی پێست و بەشێوەی ئەساس ئەدرێت لە روخسار بۆ کاڵ کردنەوەی پێست یاخود تۆخ کردنی،وە ھەندێک فاوەندەشن بۆ کەڤەرە یان بۆ گۆرینی رەنگی پێس،ھەندێکی تر لە فاوەندەشنەکان وەک تەرکەرەوە،دژەخۆر ،یان وەک توندکردنەوەی پێست(دژی تەمەن).
٢- زۆرینمان کە فاوەندەیشن ئەکرین ھەرجۆریک بێت ئەیکرین واتە گوێ بە مارکە و یان بە کواڵیتی نادەین یان ئیسیخلال ئەکرین لەلایەن دوکاندارەکان کۆپی بە ئۆرجیناڵ ئەفرۆشرێت و یان ناشارەزەی دوکاندارەکە یاخود بەس مەبەستیەتی ئەو شتەی تۆ داوەت کردووە پێت ساغ کاتەوە بۆ نمونە :ئەندەر تۆنی تۆ پەمەیە و رەقەم ٢ بەکار ئەھێنیت بەڵام ئەو ٢ گەنم رەنگی لایە یاخود بێج ئەوا ھیچیان بۆتۆ نابیت و مۆر دەر ئەکەویت ئەبێت ٢ رۆز باخود پینک ….بەکار بێنیت.
٣- بەڵێ زۆرینەی کچانی کوردوستان پێستیان چەورە بەڵام کە میکیاج بەکار ئەھێنین میکیاجەکە وشک ئەبێتەوەو توێخ ھەڵ ئەیات چونکە بەھۆی نەشارەزایمان لەبەکارھێنانمەن ھەمیشەو ھەموو کات لە پێش ھەموو میکیاجێک ئەبێت پرایمەر بەکار بێت ئەگەر گونجا با مارکەبێت ئەگەر نا با ئاسای بێت بەڵام کۆپی نا چونکە پێس چەور ئەکات و زیبکە دروست ئەکەیت ئەگەر چەور بێت باشتر بەتایبەت بۆ وەرزی پایز و زستان،بۆ ھاوینیش گونجاوە بە ھیچ شێوەیەک پیست ناکات بە زیبکە ئەگەر ئۆرجیناڵ بێت .
یان ئەتوانیت پرایمەری کریمی یان جێڵی.وائەکات تاکۆتای رۆژ پێستیت ئەپارێزێت و میکاجەکەش بە جوانی بمێنێتەوە.
ئەتوانیت کرێمێکی زۆر باش یاخو سیرۆم بەکار بێنیت بەس بە قەد پرایمەرەکە باش نابێت.
٤- دڵنیام زۆرینەمان نازانین ئەندەرتۆنی پێستی خۆمان …زۆر بەجوانی سرنج بدەنە ئەم شیکردنەوەیە،ھەموو مارکەکان بە یەک جۆر ئیش ئەکەن بەڵام بە شێوازی دەربرینی جیاواز بۆ نموونە باسی جۆرێکی بەر بڵاوی فاندەیشن ئەکەین کە زۆرینە کچانی ڵای خۆمان بەکاری ئەھێنین بەڵام کۆپی نا چونکە زۆرینەی بەناو براندەکان کۆپیەکانیش ئەفرۆشین (چەندین نمونەمان ڵایە بە بەڵگەوە لە شۆپ ناوەکان پارێزراوە)
ھەموو شەیدەکانی فاوندەشین و کۆنسیڵەری ماک لە ١٥ دەست پێ ئەکات بۆ ٥٥ لە کاڵ بۆ تۆخ پێش کرینی ئەم حروفانە یەتە بەردەمیت N , NC , NW
کە ھەریەکەیان ئەندەر تۆنی یەکێکمانە..
ئەندەر تۆن بریتیە لەجۆری پێستی خۆمان سارد (پەمەی) گەرم (بێج) تێکەڵاو(مامناوەند).
سەیرکردنی دماری مەچەک( اختبار عروق اليد).
ئەگەر سەوز باوبوو بەڵای زەیتونی ئەوە ئەندەر تۆنی تۆ گەرمە واتە بێج.
ئەگەر شین بوو یان مور بوو ئەوا ئەندەر تۆنی تۆ پەمەیە واتە سارد.
ئەگەر لەبەینی ھەردوکیان بوویت ئەوا ئەندەرتۆنی تۆ مامناوەندە واتە سروشتی.
زانینی زەردو سپی یان زیوی:
کەسی زەرد واتە گەرم بێج سپی واتە سارد پەمەی ھەڵبژاردنی ئەم دوانە ئەکەوێتە سەر زەوقی کەسەکە.

——————————————————————————–
٥ و ٦- ھەڵبژاردنی جۆری فاوندیشن زۆر زەروریە ئایە پێستی تۆ چۆنە چەور وشک مامناوەند ئایە ھەستیارە بەمادەی پارەبین یاخو خوێکان.
ئەگەر زانیاریمان نەبێت ئەوا ھیچ کات ناتوانیت جۆرێکی باش دیاری بکەیت ،چونکە زۆرینەی دوکاندارەکان ناخوێنەوەو زانیاریەکی ئەوتۆمان نیە لەسەر ئەوھەموو جۆرە کرێمانە .
دیسانەوە لەسەر ماک نمونەتان بۆ ئەھێنمەوە :
باشە جیاوازی نێوان N , NC , NW چیە؟ ھەموویان لە رەقەم ١٥ بۆ ٥٥ ھەیانە.
ژمارە NC بریتیە لە neutral coo ساردێکی سروشتی پەمەی ئەمجۆرە گونجاوە بۆ ئەندەر تۆنی گەرم واتە بێج.
ژمارە NW بریتیە لە neutral worm گەرمێکی سروشتی واتە بێج ئەم جۆرەیان گونجاوە بۆ ئەندەر تۆنی سارد پەمەی
ژمارە N بریتیە لە neutral سروشتی مامناوەند بۆ ئەندەر تۆنی مامناوەند بەکاریەت.
زۆری نەمان کە ئەساس ئەکرین بە دوکاندارەکە ئەڵین لەبەر ئەوەی شتەکەبەتۆ ساغ کەمەوە گوێ بەوە نادەم کە پێست تۆ لە چ ئەندەرتۆنێکە ئەڵێم ھا ئەوە رەقەم ٢ بۆتۆباشە راستە بەڵام رەقەم ٢ بو بێج یان پەمەی یاخود ھەر ڵای نیە رەقەمەکانی تری یان زانیاری نیە بۆیە تۆ سودمەند نابیت لەم کاتەیە.
یان لەماکە چەند جۆریکی ھەیە ھەریەکەی بە مواسەفاتێک بەرھەم ھێنراوە بەڵام چەندین جار چومەتە دوکانی ترەوە کە چەندین ساڵە ئیش ئەکات من داوای ستۆدیۆ فیکسم کرد ئەڵێت ئەمجۆرەی ماک بە رە تازەکەیەتی مینی راڵز یان پرۆ ڵۆنگ وێر ئاخیر ئەگەر نازانیت بۆ لەخۆتەوە شیت ئەڵێت،ماک ستۆدیۆ لەکوێ و پرۆڵۆنگ وێر مینیراڵز لەکوێ.

٧- دیاری کردنی جۆری فاوندەیشن لەگەڵ تەمەن زۆر زۆر باشە بۆنمونە من ڵۆریاڵ بەکار ئەھێنم باشە ئەگەر تەمەنیت لە ٣٥ و٤٠ بەرەو سەر بێت بۆچی ڵۆریاڵی ئەنتی ئەج بەکار ناھێنی ئەچیت ڵۆریاڵی مەچ یاخود تروو بەکار ئەھێنیت بۆ گەنجانیش بە پێچەوانەوە تۆ پێویستیت بە ڵۆریاڵی توو ھەیە کەچی ڵۆریاڵی دژی تەمەنیت ئەیاتێ.. لە دیۆر و کڵارێنس و ….ھەموو ئەوەنی تریش جیا کراوەتەوە.

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
بۆئەوکەسانەی ماکیاژ بەکاردێنن ئەم زانیاریانە بزانن گرنگە بۆئەوکەسانەی ماکیاژ بەکاردێنن ئەم زانیاریانە بزانن گرنگە بواسطة Unknown on أغسطس 09, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف