چارەسەرێک بۆ پێستی چەور

بەم پێکھاتانە بە تەواوی ڕزگارت دەبێت لە پێستی چەور
ھەرچەندە بەکارھێنانی ڕۆنە سروشتیەکان ڕێگرن لەبەردەم دروستبوونی چرچ و لۆچی ڕوخسار بەڵام لەوانەیە ببێتە ھۆیەک بۆ دروستبوونی زیبکە و چەندین کێشەی دیکە.

چەند پێکھاتەیەکی سروشتی دەتوانێت چارەسەری پێستی چەور بکات بەم شێوەیە.

* خوێ یەکێکە لەم پێکھاتانەی کە سوودێکی زۆری ھەیە بۆ چارەسەری پێستی چەور، دەتوانن کەمێک خوێ لەناو شوشەیەکی بۆنی بچووک تێکەڵ بکەن لەگەڵ ئاوی شڵتێن و بدەن لە ڕوخسارتان بێ ئەوەی ڕوخسارتان بشۆن، ئەم کارە ڕۆژانە دووبارە بکەنەوە و لە کۆتاییدا ڕزگارتان دەبێت لە پێستی چەور.

* ئاوی لیمۆ تەنھا سوودی نییە بۆ پێستی چەور بەڵکو سوودی زۆریشی ھەیە بۆ نوێکردنەوەی خانەکانی پێست، دەتوانن کەمێک ئاوی لیمۆ تێکەڵ بکەن لەگەڵ کەمێک لە ئاو و بدەن لە ڕوخسارتان بۆ ماوەی چەند خولەک تا ووشک دەبێتەوە ئینجا ڕوخسارتان بشۆن بە ئاوی شڵتێن دواتر بە ئاوی سارد، ئەم پێکھاتەیە بەسوودە بۆ نوێکردنەوە و لابردنی چەوری پێست.

* تەماتە سوودێکی زۆری ھەیە بۆ چارەسەری پێستی چەور، دەتوانن کەمێک تەماتە بە پارچە پەمۆیەک بدەن لە ڕوخسارتان تا ووشک دەبێتەوە دواتر بیشۆن بە ئاو، ئەم کارە لە ھەفتەیەکدا دوو بۆ سێ جار دووبارە بکەنەوە ئەنجامێکی باشی دەبێت.

ئامادە کردنی:shanga bery

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
چارەسەرێک بۆ پێستی چەور چارەسەرێک بۆ پێستی چەور بواسطة Unknown on مايو 25, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف