درێژ کردنی برژانگ

بەبێ ماسکارا برژانگەکانت درێژ بکەرەوە

بەکارهێنانی ماسکارا هەمیشە دەبێتە هۆی جوانکردن و زیاتر دەرخستن و درێژکردنی برژانگەکانت، لەهەمانکاتدا بەشێکی لە خانمان هەرگیز ناتوانن بەبێ ماسکارا بچنە دەرەوە، چونکە برژانگەکانیان هێندە کورتە دیمەنێکی ناشرین بە ڕووخساریان دەدات.

بە پێنج ڕێگا دەتوانیت برژانگت هێندە درێژ بکەیتەوە هەرگیز پێویست بە بەکارهێنانی ماسکارا نەبێت:
.
پێدانی خۆراک بە برژانگەکان لەڕێگەی زەیتە سروشتیەکانەوە وەک زەیتی گەرچەک و گوێزی هیندی و زەیتی زەیتون، ئەوەی بۆ تۆ گونجاوە و دەبینیت زۆر کاریگەری لەسەر برژانگەکانت دەکات هەڵیبژێرە و بەردەوام بیدە لە برژانگەکانت شەوانە پێش خەوتن و بۆ بەیانی بیشۆ و بەردەوامبە لەسەر ئەم ڕێگایە.
.
بەکارهێنانی ڤازلین یەکێکی دیکەیە لە باشترین ڕێگاکان کە خانمان دەتوانن بۆ درێژکردنەوەی برژانگیان بەکاریبهێنن شەوانە، چونکە گەشەی خێرا دەکات و لە هەڵوەرین دەیپارێزێت و زیاتر درێژ و گەشاوەی دەکات.
.
ئالۆڤێرا پێکهاتەیەکی ڕووەکی لینجە کە دەتوانی بەسروشتی یان بەشێوەی کرێم بەدەستی بهێنیت، باشترین ماددەیە بۆ درێژکردنەوە و بەهێزکردنی برژانگەکان، یاخود دەتوانیت ئەو کرێمی ئالۆڤێرایە یان جێکە چەند دڵۆپێک زەیتی جۆجۆبای تێکەڵ بکەیت پاشان بەکاریبهێنیت، بۆ ئەوەی باشترین ئەنجام هەبێت.
.
بەکارهێنانی ڤیتامین E کە دەکرێت بەشێوەی جێل هەبێت یان هەر کەپسولەکانەوە سوودی لێ وەربگریت و شەوانە پێش خەوتن بەکاریبهێنیت و بۆ بەیانی بیشۆیت.
.
مەساجکردن بە پشتی چاوەکان دەبێت هۆی چالاککردنی سوڕی خوێن و یارمەتی گەشەکردنی برژانگەکان دەدات و بەهێزی دەکات تا زوتر درێژبێتەوە، ڕۆژانە پێویستە بۆ ماوەی 5 خولەک مەساج بە پشتی چاوەکانت بکەیت.

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
درێژ کردنی برژانگ درێژ کردنی برژانگ بواسطة Unknown on مايو 15, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف