دروست کردنی لوقمەقازی

لوقمه‌ قازى
كه‌رسته‌كان
*دوو كوپ ئارد
*كوپێك نيشاسته‌
*كه‌وچكێك خومره‌
*خوێ(كه‌وچكێكى بچووك)
*كوپێك شيرى گيراوه‌
دروستكردنى
1-ئاردو نيشاسته‌ و خومره‌و خوێه‌كه‌، هه‌موويان جوان تێكه‌ڵ بكه‌ به‌پێى پێوست شيره‌كه‌ تێبكه‌و تاوه‌كوو هه‌ويرێكى نه ‌خه‌ست و نه‌شل ده‌ربچێت، دواتر بۆ ماوه‌ى يه‌ك كاتژمێر هه‌ويره‌كه‌ به‌جێ بهێڵه‌ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌ڵبێت.
2-دواى ئه‌وه‌ى هه‌ويره‌كه‌ هه‌ڵات، روونى زه‌يت له‌سه‌ر ئاگرێكى مامناوه‌ند گه‌رم بكه‌ و پاشان به‌ كه‌وچكێك پارچه‌ پارچه‌ هه‌ويره‌كه‌ بهێنه‌ و بيكه‌ به‌ تۆپه‌ڵه‌ى بچووك بچووك بيخره‌ ناو زه‌يته‌كه‌ تاوه‌كوو سوور ده‌بێته‌وه‌.
3- دواى سووربوونه‌وه‌ى بيهێنه‌ ده‌ره‌وه‌و بيخه‌ره‌ ناو مه‌نجه‌ڵى شيله‌كه‌.
تيبينى يان شيله كه سارد بيت يان لوقمه قازيه كه نابيت هه ردووكى كه رم بي
دروستكردنى شيله‌
دوو كوپ شه‌كر بهێنه‌ له‌گه‌ڵ كوپێك ئاو و ڤانێله‌ و ئاوى ليمۆ، دواتر له‌ناو مه‌نجه‌ڵێك تێكه‌ڵيان بكه‌ و بيخه‌ره‌ سه‌ر ئاگرێك، تاوه‌كوو ده‌كوڵێت. ...
وەرگیراوە

دروست کردنی لوقمەقازی دروست کردنی لوقمەقازی بواسطة چنین و درومان و دەست ڕەنگینی on مايو 11, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف