ماسکێکی سروشت بۆخانمان بۆ لابردنی پەڵە

ماسکێکى سروشتى بۆ لابردنى پەڵە و پاکژکردنەوەى روخسار !!
.
.

جوانى روخسار کە هەموو خانمێک خوازیاریەتى، بە دروستکردنى چەند ماسکى سروشتى دەتوانى ئەم ئارەزووەت بهێنیتەدى و جگە لەوەش چارەسەرى کۆمەلێک گرفتى پێستى روخساریشت بکەیت.

بۆ ئەوەى پەڵەکانى پێست لا ببەیت و جوانى بۆ روخسارت بگەڕێنیتەوە هەموو جارێکیش پێویست بە ئارایشتکردن و سەردانى پزیشک نەکات ئەوا دەتوانیت بە سوودوەرگرتن لە چەند خۆراکێک و میوەیەکى سروشتى ئەم کارە بکەیت و ماسکی سروشتى دروست بکەیت.

ماسکى سروشتى شیر و لیمۆ یەکێکە لەو ماسکانەى وێراى ئەوەى کە دەموچاوت پاکژ دەکاتەوە ئەوا دەتوانێت پەڵەکانى روخساریش لابەرێت، چونکە شیر کۆمەلێک مادەى بەسوودى تێدایە کە هاوکارى بووژانەوەى خانەکانى پێست دەکات و لە هەمان کاتیشدا لیمۆ تایبەتمەندى پاکژکردنەوە و لابردنى چەورى هەیە.

کەرەستەکانى دروستکردنى ماسکى شیر و لیمۆ:

* پەرداخێک شیر.

* لیمۆیەک.

رێکارەکانى دروستکردنى ماسکى شیر و لیمۆ:

لەسەرەتادا شیرەکە بکوڵێنن تا هەندێک خەست بێتەوە و دواتر ئاوى لیمۆیەکە بگوشن و پاشان لەگەڵ شیرەکەدا تێکەڵى بکەن بەمەش گیراوەیەکى سروشتى دروست دەبێت کە دەتوانن وەک ماسکێک سوودى لێوەر بگرن.

ڕیکارەکانى بەکارهێنانى ماسکى شیر و لیمۆ:

دواى ئەوەى گیراوەکە ئامادە بوو دەتوانن بە سوود وەرگرتن بە پارچە لۆکەیەک بیدەن لە دەموچاوتان و بۆ ماوەى ١٥ خوولەک لەسەرى بووەستن پاشان بە ئاوى سارد بیشۆن، ئەگەر ئەم کردارە بۆ چەند رۆژیک دووبارە بکەنەوە کاریگەریەکانى لەسەر پێستان دەبێنن.

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
ماسکێکی سروشت بۆخانمان بۆ لابردنی پەڵە ماسکێکی سروشت بۆخانمان بۆ لابردنی پەڵە بواسطة Unknown on يونيو 05, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف