شەکلەمەیەکی ناسک فێربە

شەکرلەمە
شەکلەمەیەکی زۆر ناسک و خۆش
پێداویستیەکان:
١ کوپ  رۆنی تەنەکە
نیو کوپ  شەکری هاراو
١ کیسە ڤانێلا
٢  کوپ ئارد
کەمێک خوێ
بۆ رازاندنەوە مروو یا فستق
پێویستە رۆنەکە بەگەرمی ژوور
هاورێیان بە قەبارەی کوپ و پەرداغتان چەند گەورەو بچوک بێ  پێویستە قیاسەکەی ئەوەندەبێ واتە کوپتان گەورەبێ یا بچوک دەبێ ١کوپ رۆن نیوکوپ شەکر ٢ کوپ ئاردبێ
رۆن و شەکرەکە بەیەکەوە بەخەلات یا عەجانە جوان تێکەلی دەکەین تا رەنگی سپی بێ ئینجا ڤانێلاو خوێ وئاردەکەی تێدەکەین دەیشێلین تا هەویرێکی جوانمان دەست کەوێ
هەویرەکە دەکەینە ناو نایلۆنێ و دەیکەینە سەلاجەوە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر ئینجا دەیهێنیتە دەرەوە بەدەست تۆپەلی بچوک بچووک  دروست دەکەین بەدەست کەمێ پانی دەکەینەوەو یەکەو فستەقێک یا مروو یا عەلی بابە بەئارەزوەی خۆتان دەیرازێنینەوە دەیکەینەسەر سنی فرن کاغەزی لە ژێر دادەنێن
دەیکەینە فرنی گەرم ١٨٠ پلە سەروژێری بەیەکەوە بۆ ماوەی ١٠ خولەک نابێ زۆر سوربێتەوە تارەق نەبێ
هیوادارم سودی هەبێ(وةرگيراوة)

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
شەکلەمەیەکی ناسک فێربە شەکلەمەیەکی ناسک فێربە بواسطة خانمان Xanman on يونيو 22, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف