زنودست
زنو دست
پاکەتێك نانی پاقلاوە
۲ کوپ شیر
نیو کوپ خامە
۳ کەوچك نیشاست
۲ کوچك شەکر
گوڵاو
کەرەی تواوە
شیلە
زەیت بۆ سور کردنەوە
سەرەتا شیلەکە ئامادەئەکەین تاوەکو سارد بێتەوە
پاشان ۲ کوپ شیرو شەکرو نیشاستەویەك کەوچك یاوی گوڵاو ئەخەینە سەر ئاگر تاوەکو ئەبێتە محەلەبیەکی خەست و دای ئەگرین کەسارد بویەوە نیو کوپ خامەی تێکڵاو ئەکەین
نانی پاقلاوەیەك بە کەرە تۆزێك چەور ئەکەین پاشان ئەیکەین بە دوو قەد و پارچە پارچە ئەکەین من کردومەتە ٦ پارچە بۆ ئەوەی نە گەورە بێت و نە بچوك پاشان ۲ پارچەو وەکو زەربی لەسەر ئەك دائەنێین و یەك ەوچکی قاوە محەلەبیەکەی تێئەکەین پاشان ئەم سەرو ەوسەری دائەخەینوو لولی ئەکەین بە جۆرێك محەلەبیەکە دیارنەبێت ،،پاشان زەیت گەرم ئەکەین و لو ڕۆناسوری ئەکەینەوە و راستەو خۆ ئەیکەینە ناو شیلەوە بەڵام نابێت لە شیلکەیا لە ۲٠ سانیەزیاتر بمێنێتەوە یەکسەر بیپاڵێوە تاوەکو نەرم نەبێت
وەرگیراوە
ئامادەکردنیshanga bery
ليست هناك تعليقات