نانی کریب فێربە بەئاسانی

سڵاو ئازیزان

کریب جۆرە نانێکە کە زۆر نەرم و شل و خۆشە
لای خۆمان هەندێ کەس پێی ئەڵێ شلکێنە
لەڕاستیداناوی کریبە
ئەتوانیت دوای دروست کردنی وەکو لەفە بەکاری بینی و ناوەکەی گۆشتی سورکراوی تێ بکەیت
یاخود نوتێلا بکەیت بەسەریا

پێداویستیەکانی

یەک هێلکە
یەک کەوچک شەکر
ڤانێلا
یەک پەرداخ شیر
سێ کەوچک ڕۆن
کەمێ خوێ گەر حەزت لێی بو
شەش کەوچک ئارد ،یاخود بەپێی پێویست
هەویرکەی پێویستە شل بێت

هەمو پێداویستیەکان تێکەڵ ئەکەیت و 

تاوەیەک گەرم ئەکەیت و بەفڵچەیەک ناوەکەی چەور ئەکەیت

هەندێ لەو گیراوەیەی تێ ئەکەیت و تاوەکە ئەسوڕێنی تا جوان بلاو بێتەوە ئینجا لەسەر ئاگرێکی لەسەر خۆ داینێ تا ئەبرژێ دواتر هەڵی گێڕەوە

ئامادەکردنی:shanga bery

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
نانی کریب فێربە بەئاسانی نانی کریب فێربە بەئاسانی بواسطة Unknown on يونيو 07, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف