دروست کردنی برمەی وشک


برمەی وشک

پێداویستیەکان

۳ کوپ ئارد
۱ کوپ ئاو
۱ هێلکە
۱ کەوچک شەکر
۱ کەوچک زەیت
کەمێ خوێ
هەویرەکە تێکەڵ ئەکرێ وجون ئەشێلرێ ئەگەر بە عەجانەبو باشترە
بۆ ناوەکەی
گوێز
هێل
دارچینی
شکر
هەویرەکە ئەکرێ بە گونک ولەناو نیشاستە دائەنرێ پاشان هەر بە نیشاستە ئەکرێتەوە نابێ بە ئارد بیکەیتەوە پاشان بەو تیرۆکە باریکانە ئەکرێ بە برمە ببورن نەمتوانی بە ڤیدیۆ بیکەم کەسم لانەبوو ڤیدیۆ بکات بەڵام بۆ کردنەوەی نانەکە ڤیدیۆیەکی کۆن دائەنێم تێئەگەن
ئەگەر لەو تیرۆکە باریکەتان دەست نەکەوت ئەتوانن عەلاگەی جل هەڵواسین کە تەختەیەکی باریکی پێوەیە بەکاری بێنن
پاشان لە ڕۆنا سوری ئەکەنەوەو شیلەی ناوێ چونکە ئەمە برمەی وشکە
ئەشتوانن بیخەنە فڕنەوەو ڕۆن بکەن بەسەریا کە برژا هەر بەگەرمی شیلەی بکەن بەسەرا
بەڵام ئەگەر نەتنەوێ شیلەی بکەن بەسەرا ئەوا واباشترە لەڕۆنا سوریبکەنەوە چونکە لە فڕنا ڕەق ئەبێتەوە
بەهیوام سودی لێوەرگرن☺️

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
دروست کردنی برمەی وشک دروست کردنی برمەی وشک بواسطة مسؤل المدونة on يوليو 15, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف