کونجی بەفستق بەشێوەی ڕۆڵ
شیرینی کونجی بە فستق بە شێوەی رۆل
بە وێنەو هەنگاو بە هەنگاو
پێکهاتەکان:
بۆ ناوەکەی
١ کوپ فستق
٢ کەوچک شەکری قاوەیی
١ کەوچک هەنگوین
١ کەوچک هێل
١ کەوچکی بچوک ئاوی لیمۆ
بۆ کونجیەکە
١ کوپ و نیو کونجی
١ کەوچک هەنگوین
نیو کوپ شەکری قاوەیی
١ کەوچک هێل
٢ کەوچک دۆشاوی خورما
سەرەتا هاورێیان گەر شەکری قاوەیی نەبوو هیچ کێشە نیە دەتوانن شەکری سپی بەکاربهێنن
سەرەتا فستقەکە دەکەینە ناو تاوەک کەمێک سور بێتەوە
لە ناو مەنجەلێک لەسەر ئاگرێکی کز دادەنێین شەکرو هەنگوین و هێلی تێدەکەین تێکی دەدەین تا وەک کەرەمێلی لێ دێ ئینجا ئاوی لیمۆی تێدەکەین پاشان فستەکەی تێدەکەین بە کەوچکێک تێکەلی دەکەین پارچەیەک کاغەزی ئەلەمنیۆم دەهێنین کلێنکسێک بە زەیت دەکەین ئەلەمنیۆمەکە پێ چەور دەکەین فستقەکەی لەسەر روو دەکەین بە دەست بەشێوەی رۆلی لێ دەکەین وەک لە وێنەکە دیارە ئینجا لولی دەدەی دایدەنێیت ١٠ خولەکێک
لەوماوەیە کونجیەکە کەمێک سوری دەکەینەوەو لەمەنجەلیکدا شەکرو هەنگوین و دۆشاوو هێلی تێدەکەیت تا دەتوێتەوە ئینجا کونجی تێدەکەی تێکی دەدەی
کاغەزی کێک کەمێک چەور دەکەی کونجیەکەی لەسەر رودەکەی بە دەست پانی دەکەیتەوە رۆلی فستقەکە لەسەر کونجیەکە دادەنێین لولی دەدەین دایدەنێین دەخولەکێک بەلام پێش ئەوەی بەباشی سارد بێتەوە دەیبریتەوە دوایی پێشکەشی دەکەی
ليست هناك تعليقات