حەوت ڕێگا بۆ کەمکردنەوەی ئازاری سوڕی مانگانە

شەش ڕێگا بۆ کەمکردنەوەی ئازاری سوڕی مانگانە بەبێ دەرمانی ئازارشکێن

زۆربەی خانمان رۆژەکانی سوری مانگانە بە کاتێکی سەخت و ئازار تێدەپەرێنن، بەهۆی گۆڕانی هۆرمۆن و گرژبوونی ماسولکەکانی ناوچەی حەوز، زۆرجار بۆ ڕزگاربون لەو ئازارە خانمان دەرمانی ئازارشکێن بەکاردەهێنن بەبێ ئەوەی هەستبکەن هەندیک کات بە زیان بەسەریاندا دەشکێتەوە.

ماڵپەری ئیم بی سی عەرەبی، شەش رێگای دیاریکردووە بۆ کەمکردنەوەی ئازاری سوڕی مانگانە بەبێ بەکارهێنانی دەرمانی ئازارشکێن:

٠١گەرمکردنەوە:

گەرمکردنی ناوچەی سک دەبیتەهۆی کەمکردنەوەی ئازاری سوڕی مانگانە، یان چونە حەمامی گەرم و بەکارهێنانی ئاوی گەرم بۆ ناوچەی سک ئازار کەمدەکاتەوە.

٠٢مەگنیسیۆم:

رەگەزەکانی مەگنیسیۆم دەورێکی سەرەکی دەگێرن لە کەمکردنەوەی گرژی مەسولکەکانی دەوری حەوز و رەحم، یەکیک لەو میوانەی کە مەگنیسیۆم پێکهاتەیەکی سەرەکیە تێیدا مۆزە، هەربۆیە لەکاتی سوری مانگانەدا مۆز بە ڕێژەیەکی زۆر بخورێت بۆ کەمکردنەوەی ئازار.

٠٣ترشی ئۆمێگا سێ:

ئامۆژگاری خانمان دەکرێت لەکاتی سوری مانگانەدا ترشی ئۆمێگا سێ بخورێت، ئەمەش بۆ کەمکردنەوەی ئازاری سوری مانگانە، ئەو سەرچاوانەی ترشی ئۆمێگا سێی تێدایە بریتیە لە ماسی بەتایبەت ماسی سەلەمون و دەرمانی زەیتی ماسی.

٠٤دارچینی:

رووەکی دارچینی دەورێکی باش دەبینێت لە کەمکردنەوەی ئازاری ناوچەی حەوز و هەوکردنی ئەو ناوچەیە، وە سوڕی خوێنیش رێکدەخات.

٠٥وەرزشکردن:

ئەنجامدانی وەرزش لەکاتی سوڕی مانگانەدا دەبێتە هۆی کەمکردنەوەی ئازار، هەربۆیە وا باشترە رۆژانە بەپێ برۆیت یان وەرزشی سوک ئەنجام بدرێت کە زیاتر قاچ و ناوچەی سک تێیدا بەکاردێت، وە وەرزشکردنی یۆگا باشترینە.

٠٦مەساجکردن:

یەکێک لە رێگا کۆنەکان بۆ کەمکردنەوەی ئازاری سوری مانگانە مەساجکردنە. هەوڵبدرێت مەساج بۆ ناوچەی سک و پشت بکرێت لەکاتی سوڕی مانگانەدا بە بەکارهێنانی ڕۆنی نەعناو لاڤندەر، چونکە ئەو دوو جۆرە رۆنە هۆکارێکن بۆکەمکردنەوەی ئازار و خاوبونەوەی ماسولکەکانی ناوچەی حەوز

7-خواردنی شیرینی و شلەمەنی گەرم

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
حەوت ڕێگا بۆ کەمکردنەوەی ئازاری سوڕی مانگانە حەوت ڕێگا بۆ کەمکردنەوەی ئازاری سوڕی مانگانە بواسطة Unknown on أغسطس 06, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف