چیرۆکی دوو بۆقەکە


كۆمەڵێك بۆق بەبازبازێن گەشتێك بەناو دارستانەكاندا دەكەن، لەناكاو دوو بۆق دەكەونە ناو بیرێكی قووڵەوە، كۆمەڵە بۆقەكە بەدەوری بیرەكەدا كۆدەبنەوە، كاتێكیش دەبینن چەند قووڵە بەكۆمەڵ هاوار لەدوو بۆقەكەی خوارەوە دەكەن‌و پێیان دەڵێن كە حاڵیان وەك مردووان باشە، دوو بۆقەكە گوێ بەو توانجانە نادەن‌و بەهەموو هێزو توانایەكیانەوە دەكەونە هەوڵدان بۆ دەرچوون لەبیرەكە.
كۆمەڵە بۆقەكەش بەردەوام هاواریان لێدەكەن‌و پێیان دەڵێن كە واز لەهەوڵەكانیان بهێنن چونكە مردنەكەیان مسۆگەرە، دواجار یەكێك لەدوو بۆقەكە بڕوا بەقسەكانیان دەكات‌و تووشی نائومێدی دەبێت‌و بەوەش دەكەوێتە خوارەوەی بیرەكەو دەمرێت، بەڵام ئەوەی دیكەیان بەهەموو هێزی خۆیەوە هەر بازدەدات، جارێكی تر كۆمەڵە بۆقەكە هاواری لێدەكەن‌و پێیدەڵێن سنوورێك بۆ ئازاردانی خۆی دابنێت‌و لەبەردەم مردندا خۆی بدات بەدەستەوە. بەڵام ئەم خێراتر بازدەدات تا دەگاتە لێواری بیرەكەو لەوێشەوە دەردەچێتە دەرەوە، ئەوسا كۆمەڵە بۆقەكە پێیدەڵێن: ئەوە چییە، ئەڵێی گوێت لەو هات‌وهاوارەی ئێمە نەبوو؟ ئەمیش بۆیان باسدەكات كە گوێی كەمێك گرانە، بۆیە كاتێك لەقووڵاییدا بوو بەردەوام پێیوابوو هۆزەكەی هانیدەدەن بۆ ئەنجامدانی ئەركەكەی.

دەتوانرێت سێ پەند لەم چیرۆكە وەربگیرێت:
یەكەم: هێزی مردنیش‌و ژیانیش لەزماندایە، جا وشەیەكی هاندەر بۆ ئەو كەسەی لەخوارەوەدایە، بۆی هەیە بەرزی بكاتەوە بۆ سەرەوەو وەهای لێبكات ئەو شتە بەدی بهێنێت كە هەوڵی بۆ دەدات.
دووەم: هەرچی وشەی نائومێدكەریشە بۆ ئەو كەسەی كە لەخوارەوەیە، بۆی هەیە ئەو كەسە بكوژێت، بۆیە ئاگاداری ئەوەبە چی دەڵێیت، ژیانیش ببەخشە بەو كەسانەی لەسەر رێگاكەتن
سێیەم: دەتوانیت ئەو شتە بەدی بهێنیت كە ئەقڵی خۆتت بۆ ئامادەكردووە‌و خۆتت بۆ ئەنجامدانی تەیاركردووە، تەنها مەهێڵە خەڵكانی دیكە وەهات لێبكەن وابزانیت ناتوانیت ئەو شتە بكەیت.

وەرگیراوە

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
چیرۆکی دوو بۆقەکە چیرۆکی دوو بۆقەکە بواسطة Unknown on أغسطس 11, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف