سودە سەر سوڕهێنەرکانی ماست بۆ پێست بزانە

سوودەکانی ماست بۆ پێست

ماست پێكهاته‌یه‌كی به‌سوده‌ چ خواردنی و چ به‌كارهێنانی وه‌ك ماسكێك، جگه‌ له‌وه‌ی تامێكی به‌چێژی هه‌یه‌ و سودی زۆری هه‌یه‌، كاریگه‌ریه‌كی جادووی و به‌هێزی هه‌یه‌ بۆ پێست و هه‌میشه‌ به‌گه‌شاوه‌ی و بریقه‌داری ده‌یهێڵته‌وه‌.

1-ماست ده‌بێته‌ هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی ترشی هایدرۆكسین، كه‌یارمه‌تی كردنه‌وه‌ی ره‌نگی پێست و گه‌شانه‌وه‌ و ئارامكردنه‌وه‌ی ده‌دات.
2-چاره‌سه‌رێكی باشه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پێستیان وشك و هه‌ستیاره‌.

3-ماست ده‌بێته‌ هۆی لابردنی به‌كتریا و میكرۆب و زیپكه‌ی پێست.

4- برێكی باش پێكهاته‌ی كانزای تێدایه‌، كه‌ یارمه‌تی لابردنی په‌ڵه‌ ده‌دات و ره‌نگی پێست ده‌گه‌رێنێته‌وه‌ باری ئاسای.

5-رێگه‌ له‌ زوو چرچبوونی پێست ده‌گرێت و هه‌میشه‌ به‌گه‌نجی و جوانی ده‌یهێلێته‌وه‌.

6-ماست بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ به‌سوده‌ كه‌ جێگه‌یه‌كی له‌شیان توشی حه‌ساسیه‌ت یان (فتریات) بووه‌، چونكه‌ میكرۆبه‌كه‌ی ده‌كوژێت و برینه‌كان چاك ده‌كاته‌وه‌.
7-ماست برێكی زۆر پێكهاته‌ی سروشتی تێدایه‌، ئه‌مه‌ش یارمه‌تی جوانی و سافی پێست ده‌دات و پێست به‌ یه‌ك ره‌نگی ده‌هێلێته‌وه‌، هه‌روه‌ها خاڵه‌ ره‌شه‌كان ناهێلێت و تاریكی پێست كه‌مده‌كاته‌وه‌.

8-ماست جگه‌ له‌وه‌ی به‌ته‌نیا ده‌توانی سودی لێ ببینیت، به‌هه‌مان شێوه‌ ده‌توانی له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی تردا سودی لێ وه‌ربگریت، به‌تایبه‌تی بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی پێستیان وشك و هه‌ستیاره‌، هه‌روه‌ها خانه‌ مردووه‌كانی پێست زیندوو و نوێ ده‌كاته‌وه‌

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
سودە سەر سوڕهێنەرکانی ماست بۆ پێست بزانە سودە سەر سوڕهێنەرکانی ماست بۆ پێست بزانە بواسطة خانمان Xanman on أغسطس 02, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف