چۆن ئەزانیت چی ڤیتامینێکت کەمە
چۆن ده‌زانیت یه‌كێك له ڤیتامینه‌كانت كه‌مه، ئه‌مه ڕێگاكانه….
ئه‌مه هه‌ندێ له نیشانه‌كانه كه به‌هۆیه‌وه ده‌توانیت بزانیت چ ڤیتامینێكت كه‌مه، هه‌روه‌ها له كاتى كه‌مبوونى ڤیتامینه‌كاندا ده‌توانیت چه‌ند خواردنێك به‌كار بهێنیت بۆ پرِكردنه‌وه‌یان، وه‌ك میوه و سه‌وزه، كه ده‌توانن ڤیتامینى گونجاوت بۆ دابین بكه‌ن….ئه‌وه‌ى له‌سه‌ر تۆیه جێبه‌جێكردنى ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌یه!!!
ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست ئه‌مانه‌وه ده‌ناڵێنیت:
*هه‌وكردنى به‌رده‌وام به تایبه‌تى له به‌شى سه‌ره‌وه‌ى كۆئه‌ندامى هه‌ناسه.
*ده‌ركه‌وتنى برین له ده‌مدا.
*شه‌وكوێرى
*ووشكبوون و قڵیشانى پێست
ئه‌وا تۆ ڤیتامینى Aیت كه‌مه كه له مانه‌دا هه‌یه:
*زه‌یتى جگه‌رى نه‌هه‌نگ-په‌نیر-ماست
*رِوه‌كه سه‌وز و رِه‌نگاو رِه‌نگه‌كان وه‌ك سپێناخ-گێزه‌ر-كاهو-كه‌له‌رم-ته‌ماته-پاقله‌مه‌نى- قۆخ-شه‌ربه‌تى پرته‌قاڵ.
ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست ئه‌مانه‌وه ده‌ناڵێنیت:
*شه‌كه‌تى به‌رده‌وام
*كه‌مبونه‌وه‌ى تواناى ته‌ركیزكردن
*قڵیشانى لێوه‌كان
*هه‌ستیاربوون به تیشكى خۆر
*دڵه‌رِاوكێى به‌رده‌وام
*بێخه‌وى
ئه‌وا ڤیتامین B یت كه‌مه كه له مانه‌دا هه‌یه:
خومره-جگه‌ر_گۆشت-سپێنه‌ى هێلكه-سه‌وزه-میوه- پاقله -سپێناخ-كه‌له‌رم- گێزه‌ر.
ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست ئه‌مانه‌وه ده‌ناڵێنیت:
*توشبوونى به‌رده‌وام به سه‌رما
*خوێنه‌ربوونى پووك
*سارێژنه‌بوونى برین به ئاسانى
ئه‌وا ڤیتامین C یت كه‌مه كه له مانه‌دا هه‌یه:
جگه‌ر- سپڵ و شه‌ربه‌تى لیمۆ-شه‌ربه‌تى پرته‌قاڵ – فه‌راوله-توور- سێ‌و-كه‌له‌رم-مه‌عده‌نوس-ته‌ماته.
ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست ئه‌مانه‌وه ده‌ناڵێنیت:
*ئازارى جومگه‌كان و ئازارى پشت
*هه‌ڵوه‌رینى قژ
ئه‌وا ڤیتامین D یت كه‌مه كه له مانه‌دا هه‌یه:
زه‌یتى جگه‌رى نه‌هه‌نگ و قشده-ماست-سپێنه‌ى هێلكه و خۆدانه‌به‌رتیشكى خۆر.
ئه‌گه‌ر به‌ده‌ست ئه‌مانه‌وه ده‌ناڵێنیت:
*هه‌ستكردن به هیلاكى به كه‌مترین جوڵه و هه‌ڵسوران
*سستى سارێژبوونى برینه‌كان
ئه‌وا ڤیتامین F یت كه‌مه كه له مانه‌دا هه‌یه:
سه‌وزه په‌رِه‌ییه‌كان وه‌ك كاهو و مه‌عده‌نوس- سپێناخ و زه‌یتى تۆوى لۆكه و زه‌یتى سویا و زه‌یتى گه‌نمه شامى و گه‌نم.
ليست هناك تعليقات