خۆشکردنی زەیتون


خۆشكردنی‌ زه‌یتوون

1ـ بۆ کیلۆیەك زەیتوون / زەیتوونی ‌ ساغ‌ و ڕه‌قه‌كان هه‌ڵده‌بژێردرێن‌و به‌ چه‌قۆ له‌سه‌ر باری‌ درێژی‌ درز ده‌كرێت بێ‌ ئەوەی لێكی جیاكەیتەوە
2 ـ بۆ ماوه‌ی‌ شه‌و‌و رۆژێك له‌ ئاودا ده‌هێڵرێته‌وه‌و پاشان ئاوه‌كه‌ی‌ ده‌گۆڕێت و (24) كاتژمێری‌ تر جێ‌ ده‌هێڵرێت.ئەمە دووبارە دەکرێتەوە بۆ ماوەی هەشت بۆ دە ڕۆژ
3 ـ له‌ كوپه‌ یا سه‌تڵێكدا هه‌ڵده‌گیرێت پاش پالاَوتنی‌ ئه‌م تێكه‌ڵه‌ی‌ ده‌كرێت به‌سه‌ردا
4 په‌رداخ ئاو .
دوو كه‌وچكی‌ چێشت خوێ‌ تەنها خوێیی زبردەبێت ئەشتوانن زیاتری تێ بکەن ,
دووپەرداخ سرکە واتا خەل به‌م شێوه‌یه‌ تا ئاوسرکەکە سه‌رزه‌یتونه‌كان ده‌كه‌وێت.
5 ــ سه‌ری‌ كوپه‌ یا تیاهه‌ڵگره‌كه‌ توند قایم ده‌كرێت‌و جێ‌ دێڵرێت بۆماوه‌ی‌ ٢٠ بۆ ٢٥ رۆژ له‌جێ‌یه‌كی‌ مام ناوەند دادەنرێت نەسارد بێت نەگەرم بێت .ئەو کات پێ گەیشتووە
تێبینی‌: ده‌كرێت پاش پێگه‌یشتنی‌ زەیتوونەکە برێك زه‌یتی‌ زه‌یتوون بكرێته‌ كوپه‌ یا تیا هه‌ڵگره‌كه‌وه ‌
................................
ترش کردنی زەیتون بەلیمۆ
هه‌ر یه‌ک کیلوی زیتون پیوستی به‌ 15 لیمۆ هه‌یه‌
یه‌ک به‌رداغ خوێ 8 به‌رداغی ئاوی تێ ئه‌که‌یین.
شوشه‌یه‌ک ئه‌هه‌نیین زیتونه‌که‌ تێ ئه‌که‌یین .
لیمۆیه‌که‌پاك دەکرێت ودەنکەکانی لادەبرێت و له ت له‌ تی ئه‌که‌ین له‌ ناو عه‌ساره‌ی ئه‌که‌یین ئاوی خۆێیه‌که‌ که‌ دروستمان کردبوو به‌سه‌ری ئه‌که‌یین .
پاشان لیمۆنه‌که‌ له‌ ناو عه‌ساره‌ ده‌ردێنیین ئه‌بێت ئەو لیمۆیە ‌ بپالێورێت وه‌ تەنها ئاوه‌که‌ ئه‌خێنه‌ ناو زیتونه‌که‌ وه‌. ئه‌بێت ئاوه‌که‌ به‌ سه‌ر زیتونه‌که‌ بکذه‌وێت .
سه‌ری زیتونه‌که‌ ئه‌گرین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌وا نه‌چێته‌ ناوی وه‌ باش قه‌پاغه‌که‌ تووند ئه‌کەیین و بۆخواردن بەکار دەهێنرێت بەم شێوەیە دروستی بکەن

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
خۆشکردنی زەیتون خۆشکردنی زەیتون بواسطة چنین و درومان و دەست ڕەنگینی on سبتمبر 27, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف