ئەوهۆکارانەی ڕێگرن لەبەردەم پڕۆسەی هاوسەرگیری

ھاوسەرێتی سونەتی ژیانە و ھەر مرۆڤێک ناکرێ بەتەنیا بژی و ژیان بەرێتە سەر، ھاوسەرێتی بەمانای سەقامگیری و دامەزراندنی خێزان و بەدیھێنانی چەندین شت کەلەکاتی تەنیایی و سەڵتیدا نایەتە دی.
چەند ھۆکارێک ھەن رێگرن لەبەردەم چونە نێو ژیانی ھاوسەرێتییەوە :
١. خۆ بەزل زانین :ئەمەش وادەکات خەڵک خۆی لێ بەدوور بگرێت و ئەگەری دیداری بەکەسێک کەم دەبێتەوە کەببێتە ھاوسەری ژیانی.
٢. گەڕان بەشوێن ھاوسەرێک کەچەندین تایبەتمەندیی نمونەیی ھەبێت: پێویستە مرۆڤ بەدوای کەسانێک بگەڕێت کەچەند تایبەتمەندییەکی باشی ھەبێ بەڵام نەک وابکەیت کەسێکی نمونەیی بدۆزیتەوە و ئەمەش رەنگە زەحمەت بێت.
٣. پێت وابێ دەبێ کەسەکان خۆیان بگۆڕن تا دەرفەتی ھاوسەرێتی بەدەست بھێنن ئەمەش ھەڵەیە.
٤. خۆبەدووربگرتن لەمامەڵەکردن و تێکەڵ بوون بەخەڵک، ئەمەش لەکۆمەڵ دوورت دەخاتەوە و بەشدارینەکردن لەچالاکییە کۆمەڵایەتییەکان وادەکات دەرفەت نەبێ بۆ ناسینی کەسی نوێ.
٥. گرنگیدانی زۆر بەکارکردنت: ئەمەش وادەکات مرۆڤ بواری نەبێ بۆ بیرکردنەوە لەژیانی سۆزداری و کەسێتی و وادەکات ببێتە کەسێکی بێ ھەست و سۆز ئەمەش رێگر دەبێ لەدۆزینەوەی ھاوسەری گونجاو بۆ خۆی.

وەرگیراوە

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
ئەوهۆکارانەی ڕێگرن لەبەردەم پڕۆسەی هاوسەرگیری ئەوهۆکارانەی ڕێگرن لەبەردەم پڕۆسەی هاوسەرگیری بواسطة Unknown on أكتوبر 01, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف