هۆکارەکانی ئازاری سوڕی مانگانەو و چۆنیەتی چارەسەرکردنی

هۆکارەکانی ئازاری سوڕی مانگانە و چۆنیەتی چارەسەرکردنی

بونی‌ ئازار له‌كاتی‌ سوڕی‌ مانگانه‌ دیارده‌یه‌كی‌ باوه‌ و تووشی به‌شێكی‌ زۆری‌ خانمان دەبێت و به‌هۆیه‌وه‌ سه‌ردانی‌ پزیشك ده‌كه‌ن.

زۆربەی خانمان ئه‌م ئازاره‌یان هه‌یه‌ به‌ڵام له‌به‌شێكی‌ كه‌میاندا ئازاره‌كه‌ تونده‌و پێویستی‌ به‌پزیشك هه‌یه،‌ چونكه‌ دیارده‌كه‌ فیسیۆلۆجیه‌‌و له‌ ئه‌نجامی‌ گرژبون ‌و خاوبونه‌وه‌ی‌ ماسولكه‌كانی‌ منداڵدان و‌ له‌ژێر كاریگه‌ریی‌ هۆرمۆنه‌كاندا دروست دەبێت، بەڵام زۆربه‌ی‌ حاڵه‌ته‌كان له‌دوای‌ شوكردن‌و چونه‌ ته‌مه‌نه‌وه‌ نامێنێت.

ئه‌م ئازاره‌ له‌سك‌ و پشت ‌و به‌رمیزه‌ڵدان ‌و هه‌ندێجار به‌ره‌و كۆئه‌ندامی‌ زاوزێ ‌و قاچه‌كانیش ده‌ڕوات، ئه‌م ئازاره‌ له‌هه‌ندێ‌ خانمدا رۆژێك پێش سوڕه‌كه‌ ده‌ستپێده‌كات ‌و به‌هاتنه‌ خواره‌وه‌ی‌ خوێن نامێنێت، به‌ڵام له‌هه‌ندێ‌ خانمی‌ تردا به‌درێژایی‌ ماوه‌ی‌ سوڕه‌كه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

هۆكارەکانی‌ :
* هه‌وكردنی‌ كۆئه‌ندامی‌ زاوزێ‌، لەم کاتەدا ئەو خانمە پێویسته‌ سه‌ردانی‌ پزیشك بكات بۆ پشكنین.
* بونی‌ گۆشتی‌ زیاده‌ له‌ناوپۆشی‌ منداڵدان كه‌ ئه‌مه‌ زیاتر به‌سۆنه‌ر دیاری‌ ئه‌كرێت.
* بونی‌ گرێ‌ یاخود كیس له‌ناو منداڵدان‌ و هێلكه‌دان كه‌ به‌تیشكی‌ سۆنه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت.
* گه‌ڕانه‌وه‌ی‌ خوێنی‌ ناو منداڵدان بۆ ناوپۆشی‌ سك‌ و دیواری‌ منداڵدان.

چۆنیەتی چارەسەکردنی :
ئه‌گه‌ر هۆكاره‌كه‌ی‌ ئه‌و خاڵانه‌ی‌ سه‌ره‌وه‌ بو پێویسته‌ به‌زوترین كات چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حاڵه‌ته‌كه‌ فسیۆلۆجی‌ بو ئه‌وا ده‌كرێت چه‌ند رێنماییه‌ك جێ بە جێ بکەیت، وه‌ك زۆر خواردنه‌وه‌ی‌ شله‌مه‌نی‌ به‌تایبه‌تی‌ ئاو، خواردنی‌ سه‌وزه‌ و میوه‌ و خۆراکە‌ ته‌ندروست و‌ کەمچەورییەکان، هەروەها ئه‌نجامدانی‌ وه‌رزش ‌و خۆشوشتن ‌و به‌كارهێنانی‌ جه‌وه‌نه‌ی‌ ئاوی‌ گه‌رم.

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
هۆکارەکانی ئازاری سوڕی مانگانەو و چۆنیەتی چارەسەرکردنی هۆکارەکانی ئازاری سوڕی مانگانەو و چۆنیەتی چارەسەرکردنی بواسطة چنین و درومان و دەست ڕەنگینی on أكتوبر 25, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف