چەندگیراوەیەک بۆ سپی بونەوەی ژێر باڵ

چەند رێگایەکی ئاسان بۆ سپیکردنەوەی رەشی ژێر باڵ

زۆرکات پێستی ژێر باڵ رەش دەبێت ،ئەمەش بێزاری لای بەشێک لە خانمان دروست دەکات وبۆ رزگار بوون لێی چەندین رێگەی جیاواز بەکاردەهێنن.

بەپێی هەواڵێکی بۆڵد سکای، دەتوانرێتبەم رێگایانە  پێستی ژێر باڵ سپی بکرێتەوە:

٠١ ئاوی پەتاتە بدە لە ژێر باڵت بۆ ماوەی ١٥ بۆ ٢٠ خولەک پێوەی بهێڵرێتەوە دواتر بە ئاو بشۆردرێت، رۆژانە ئەم کارە دووبارە بکەرەوە تاوەکو ئەنجامەکەی دەبینیت.

٠٢ بەکارهێنانی ئاوی خەیار ئەویش بەهەمان شێوە بۆ ماوەی ١٥ بۆ ٢٠ خولەک پێوەی بمێنێتەوە.

٠٣ بەکارهێنانی قاشێک لیمۆ یان ئاویلیمۆ لەگەڵ هەنگوین و زەردەچەوە تێکەڵ بکە و بیدە لە پێستی ژێر باڵ و دواتر بە ئاوی سارد بیشۆ.

٠٤زەیتی گوڵەبەرۆژە بەجوانی بدە لەپێستی ژێر باڵ، دواتر بە ئاو بیشۆ، رۆژی سێ جار ئەم کارە دوبارە بکەرەوە بۆ دەستکەوتنی ئەنجامێکی باش.

٠٥ سێوێک بەجوانی بدە لە ئامێری شەربەت دروست کردن، دواتر گیراوەکە بدە لە پێستی ژێر باڵ و بۆماوەی ٢٠ خولەک پێوەی بمێنێتەوە و پاشان بە ئاوی شلەتێن جوان بیشۆ.

٠٦ شیری گیراوە بدە لە پێستی ژێر بال با بۆماوەی ١٥ خولەک پێوەی بێت دواتر بە ئاو بیشۆ.

٠٧ دەتوانیت گیراوەیەک بە شیر و شەکر دروست بکەیت و بیدەی لە پێستی ژێر باڵ، ئەم کارە دەبێتەهۆی سپیکردنەوەی پێستی ژێر باڵ.

٠٨ زەردەچەوە لەگەڵ شیری گیراوەی سارد تێکەڵ بکرێت و بدرێت لە پێستی ژێر باڵ، بۆ دەستکەوتنی ئەنجامێکی باش ئەم کردارە رۆژانە دوووبارە بکەرەوە.

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
چەندگیراوەیەک بۆ سپی بونەوەی ژێر باڵ چەندگیراوەیەک بۆ سپی بونەوەی ژێر باڵ بواسطة Unknown on نوفمبر 04, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف