سودەکانی ئاوی گوڵ

سەرجەم سوودە سەرسوڕهێنەرەکـــانی ئاوی گوڵ :-
.
.

ئاوی گوڵ ئەو گیراوەیەی كە لە وانەیە لە بەرچاوی زۆربەمانا شتێكی زۆر ئاسايي و بێ مانا بێت بەڵام لەگەڵ هەر دڵۆپێكیدا چیرۆكێكی لەگەڵ دایە وە جوانیەكی لە رادە بەدەرت ئەیاتێ
جا ئەوەی مەبەستمانە ئــــــاوی گوڵی گوڵەباخە
واتە گوڵی ڕۆس 🌹
.
.

1- هەندێك جار چاو ماندوو نەبێت بەهۆی كەم خەوتنەوە یاخود زۆر دانیشت بە دیار كۆمپیتەرەوە
پارچە لۆكەیەك جوان تەربكە بە ئاوی گوڵ پاشان بیخەرە سەر چاوت بەڵام ئاگاداربیت نەچێتە ناو چاوتەوە سودێكی زۆری هەیە.

2- هەروەها ئاوی گوڵ یارمەتیت ئەیات بۆ هیوركردنەوەی حاڵەتی دەرونی و ماندوو بون ناهێڵیت.

3- ڕێگری دەکات لە توشبوون بە زۆربەی جۆرەکانی ھەوکردن:ئاوی گوڵ بۆ ڕێگری کردن لە زۆربەی جۆرەکانی ھەوکردن بەسودە،نمونە ھەوکردنی پو" ھەروەھا ئاستی شەکر لە خوێندا کەمدەکاتەوە.

4- بۆ تەندروستی جگەر بەسودە:ئاوی گوڵ بەسەرچاوەی سەرەکی (ئەنسوسیانین) دادەندرێت، کە دەبێتە ھۆی بەھێزکردنی جگەر ھەروەھا یارمەتیدەرە لە دابەزانی پەستانی خوێندا.

5- ڕێگری دەکات لە توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە:ڕێژەیەکی زۆر(فلافونوید)ی تێدایە،کە تایبەتمەندی دژە ھەوکردنی ھەیە،ڕێگری دەکات لە توشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە.

6-  بۆ پاککردنەوی پێست لە میکرۆب و بەکتریا و خانەی مردوو.

7- بۆ رێکخستنی پێستی روخسار و پێدانی گەشی و بریقەدارکردنی پێست.

8- کونیلەکانی پێستی ڕوخسار بچووک دەکاتەوە.

9- یارمەتیدەرە لە درەنگ دەرکەوتنی چرچی روخسار و بە گەنجی مانەوە ئاوی گول لە زۆر بەی كریم و مەساج كردن باشترە بۆ كردنەوەی پێستی روخسار ئەگەر هەموو رۆژێك دەم و چاوت بە ئاوی گوڵ بشۆیت ئەوا پێستێكی جوان و ناسكت ئەبیت و نیشانەكانی پیری درەنگتر بە روخسارتەوە دەرئەكەون.

10- چارەسەری هەندێک لە کێشەکانی پێست دەکات بۆنمونە زیپکەی گەنجانە.

11- ئاوساویەکانی روخسار و دەوری چاو ناهێڵێت، هەروەها رەشی ژێر چاوەکان کاڵدەکاتەوە و نایهێڵێت.

12- یارمەتیدەرێکی  باشە بۆ نەهێشتنی خوران و سوربونەوەی پێستی روخسار.

13- سودی زؤری بۆ  ئیلتیهابی دان هەیە
چەند دلۆپێك لە ئاوی گوڵ بخەرە سەر پوكت  ،  یارمەتییت ئەیات بۆ چارەسەر كردنی ئیلتیهابی دانەكانت وە ئەمەش باشترین چارەسەركردنی خیرا یە لە هەموو جیهاندا.
.

تێینیی / واباشترە ئاوی گوڵ لەگەڵ (شیرینی،زەڵاتە) بەکاربھێندرێت،لەگەڵ ھەر خۆراکێکی تردا کە بەکارھێندرا پێویستە پلەی گەرمی خۆراکەکە بەرزنەبێت.
.

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
سودەکانی ئاوی گوڵ سودەکانی ئاوی گوڵ بواسطة Unknown on نوفمبر 21, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف