كاهوو (خاس)هێزی سێكس زیاد ده‌كات +




كاهوو (خاس)هێزی سێكس زیاد ده‌كات

زۆر خواردن هەن كە هاوكارن یاخود هاندەرێكی سەرەكین بۆ زیادبوونی سپێرم لای پیاوان و چالاككردنی هێلكەدانی كۆئەندامی زاوزێ‌ لای ئافرەتان، چونكە ئەو خواردنانە دەبێتە هۆی زیاتر ناردنی خوێن بۆ كۆئەندامی زاوزێی پیاوان و ئافرەتان.
پسپۆڕانی بواری پزیشكی سێكسۆلۆجی لە وڵاتی ئیتاڵیا، ئاماژە بەوەدەكەن لێكۆڵینەوەیان لەسەر كەروێشك كردووە كە كۆئەندامی زاوزێی زۆر چالاكە و خێرایە لە ئەنجامدانی سێكسدا، دەركەوتووە كەروێشك گەڵای (كاهوو) زۆر دەخوات و بەردەوام حەزی لێیە، لەو دەرئەنجامەوە بۆ پسپۆڕەكان دەركەوتووە مرۆڤیش گەر گەڵای (كاهوو) بەبەردەوامی بەكاربهێنێت، هاوكارێكی باش دەبێت بۆ زیاد بوونی هێزی سێكس لای ئافرەتان و پیاوان بەگشتی، چونكە دەركەوتووە گەڵای كاهوو لە كۆندا كە بەكارهاتووە، بەرامبەرە بەحەپی (ڤیاگرا) لە ئێستادا، چونكە فیرعەونەكان بەكاریان هێناوە بۆ بەهێز بوونی سێكسیان.

پسپۆڕان ئەوەشیان روونكردۆتەوە، كاهوو مادەیەكی كیمیایی دەردەدات، وەك وزەبەخشێك كاری خۆی دەكات لەناو لەشی مرۆڤدا، دەبێتە هۆی چالاك بوون و بەهێز بوونی سێكس كردن.
سوودێكی تری كاهوو، ئەوەیە كاتێك بدرێت لە ئامێری شەربەت كردن و بكرێت بەگیراوەیەك ئەوا سوودێكی باشی دەبێت بۆ ئازاری مێشك و ئازارەكانی جومگە و ئێسكەكان، هەروەها لە شێرپەنجەی قۆڵۆنیش دەتان پارێزێت، لەگەڵ ئەو سوودانەشدا تینوێتی و وشك بوونەوە لەلەشی مرۆڤدا ناهێڵێت، ئەمەش بۆ ئەوانەی لە مانگی رەمەزاندا بەڕۆژوو دەبن، ناهێڵێت تینویان ببێت و تووشی ووشك بوونەوە ببن.
یەكێكی تر لەو سوودانەی كە كاهوو دەیبەخشێت بە مرۆڤ، جگە لە بەهێزكردنی سێكسی مرۆڤەكە، كۆئەندامی میزەڕۆی مرۆزیش پاك دەكاتەوە و گورچیلەكان چالاكتر دەكات.
ماوەتەوە بوترێت كە (كاهوو) دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەكانی (A) و (C) و (D)، وە لە گەڵاكەی دەتوانرێت جۆرە شەربەتێكی لێدروست بكرێت، كە هۆكارە بۆ چاكبوونەوەی نەخۆشیەكانی سنگ لای منداڵان، هەروەها لەبەرئەو سوودانەی سەرەوە كە باسمان كرد كاهوو زۆر بخۆن.
سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
كاهوو (خاس)هێزی سێكس زیاد ده‌كات + كاهوو (خاس)هێزی سێكس زیاد ده‌كات + بواسطة مسؤل المدونة on نوفمبر 26, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف