چیرۆکێکی کاریگەر و پڕ وانە

چیرۆکێکی سەیر!
ژنێکی هەژار کە مناڵە بچکۆلانەکەی بە کۆڵ هەڵ گرتبوو .....
بەلای ئەشکەوتێکدا تێپەڕی ..گوێی لێ بوو لە ئەشکەوتەکەدا دەنگێک دەهات ...(وەرە ژوورەوەو هەرچیت دەوێ ببیە بە مەرجێک گرنگترین لە بیر نەکەیت چونکە دەرگای ئەشکەوتەکە دادەخرێت و هەرگیز ناکرێتەوە)
کە چووە ژوورەوە مناڵەکەی دانا و بە بینینی ئەو هەموو زێر و مرواری و مەرجانە تووشی شۆک بوو ..چووە ناویانەوە و بەشێکی زۆری لێ کردە سەرکۆشی و گیرفانەکانی پڕ کرد و بیری لە خۆشگوزەرانی دەکردەوە ... لە ناکاو دەنگەکە پەیابووەوە و ووتی چەند چرکەیەکی تر و ئەشکەوتەکە دادەخرێت ..ژنەکە بە پەلە بەرەو دەرگای ئەشکەوتەکە ڕای کرد و ڕزگاری بوو ....بیری لە دەسکەوتەکەی کردەوە ...بەڵام ئەژنۆی شکا کاتێ بیری کردەوە مناڵەکەی لە ئەشکەوتەکە بە جێ هێشتووە ..و چیتر دەرگای ئەشکەوتەکەش ناکرێتەوە ...ئێستا هەموو ئەوەی دەستی کەوت بوو نەیدەتوانی خەمی کۆرپەکەی لە دڵا دەرکات ....(ئەو بەڕاستی گرنگترین ی لە بیری کرد)
وەرگێڕان (ئاوارە)
پەندی ئەم چیرۆکە بۆ دنیاش هەروایە ..چیت لە دنیا دەوێ هەوڵی بۆ بدە بەڵام گرنگترین  لەبیر مەکە (ئەویش کرداری چاکەیە) ..چونکە ئێمەش نازانین کەی دەرگاکەمان لێ دادەخرێت وچیتر  هەڵەکانمان پێ چاک ناکرێت..

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
چیرۆکێکی کاریگەر و پڕ وانە چیرۆکێکی کاریگەر و پڕ وانە بواسطة Unknown on نوفمبر 26, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف