ئەو پێنج نەخۆشیەی کە بەپیاز چارەسەر ئەبن

ئەو پێنج نەخۆشى يەى كه به پياز چارەسەر دەبن

ئازارى سک:
خۆراکى چەور زۆرجار دەبێتە هۆکارى سک ئیشە و ئازارى گەدە. بۆ چارەسەرکردنى ئەم جۆرە ئازارە پیازێک بکەن بە دوو کەرتەوە و پاشان لەناو ئاودا بیکوڵێنن و دواتریش هەر یەک کاتژمێر جارێک کەوچکێک یان دوو کەوچکى لێبخۆنەوە و ئینجا ئەفسوونى پیاز هەست پێبکەن.

کێشەکانى کۆئەندامى هەناسە:
ئەگەر کێشەى هەناسە و تەنگە نەفەسیتان هەیە ئەوا پیازێک بهێنن و بە جوانى وردى بکەن و دواتر لەگەڵ رۆنى زەیتوندا تێکەڵى بکەن و بیدەن لە سینەتان ئەوا بەخێرایی کاریگەریەکەى هەست پێدەکەن.

کۆکە و قۆڕگ ئێشە:
هەندێک جار قورگ ئێشان و کۆکە هەراسانتان دەکات بۆ ئەم مەبەستە پیازێک بکەن بە دوو کەرتەوە و هەندێک شەکر بکەنە سەر هەر کەرتێک و پاشان لەسەرى بوەستن با شەکرەکە هەڵمژێت، دواى ئەم پرۆسەیە بیخۆن بۆ ئەوەى ئەم گرفتەت چارەسەر ببێت.

برین:
پیاز لەبەر ئەوەى بڕیکى زۆر دژە ئۆکسانى تێدایە و رێگرى لە خوێنبەربوون دەگرێت بۆ ئەم مەبەستەش دەتوانیت پیازێکى شیرین بکەیت بە دوو کەرتەوە و چارەسەرى خوێنبەربوونى پێبکرێت. پیازى تووند برینەکەت دەکزێنێتەوە دەبێت ئاگادار بیت.

رشانەوە دڵ تێکچوون:
هەندێک ئاوى پیاز لەگەڵ بڕێک ئاوى نەعنا ئامادە بکەن، لە سەرەتادا کەوچکێک ئاوى پیازەکە بخۆنەوە و دواتریش لە پاش  ١٠ خوولەک کەوچکێک لە ئاوى نەعناکە بخۆنەوە، بەم شێوەیە دڵ تێکچوونەکەتان چارەسەر دەبێت.

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
ئەو پێنج نەخۆشیەی کە بەپیاز چارەسەر ئەبن ئەو پێنج نەخۆشیەی کە بەپیاز چارەسەر ئەبن بواسطة Unknown on يناير 08, 2018 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف