بەسەرهاتێکی کاریگەر

بەسەرهاتێكی كاریگەر .......
پیاوێکی قۆڵبڕ گوێدرێژێکی کڕی و دەمی پڕکرد لە لیرەی ئاڵتوون ، بردیە ناوەڕاستی بازاڕ و خەڵکی هەموو لێی کۆبونەوە،
وتی ئەم گوێدرێژە کە دەزەڕێنێت لیرە لەدەمی دەردێت ،
هەروەها لە جێگای تەرس لیرە دەكات !
گەورەترین بازرگانی بازاڕەکەکڕی بە پارەیەکی خەیاڵی و لەگەڵ هەر زەڕینێکدا مشتێ لیرە لەدەمی دەکەوتە خوارەوە ،
پاش سەعاتێک بۆی دەرکەوت قۆڵی بڕاوە و لیرە لەدەمی گوێدرێژەکەدا نەماوە !!
بەپەلە کابرای بازرگان لەگەڵ کۆمەڵێک لەخەڵکی شار چوون بۆ ماڵی کابرای قۆڵبڕ و دایان لەدەرگا
ژنی قۆڵبڕەکە جوابی دانەوە و وتی لەماڵەوە نیە بەڵام پەلە مەکەن ئێستا ئەم سەگە ئەنێرم بەدوایدا لەهەرکوێ بێت ئەیدۆزێتەوە
سەگەکەی کردەوە و ڕایکرد و پاش ماوەیەک پیاوەکە گەڕایەوە لەگەڵ سەگێکدا هاوشێوەی سەگەکەی ،
خەڵکەکە لەبیریان چویەوە بۆچی هاتوون کەوتنە مامەڵەی کڕینی ئەو سەگەی ئەتوانێت کەسێک بدۆزێتەوە لەهەرکوێبێت !
یەکێکیان کڕیەوە بەپارەیەکی زۆر و بردیەوە بۆ ماڵەوە و وتی بەهاوسەرەکەی من ئەڕۆم دواتر سەگەکە بەڕەڵابکە با بمدۆزێتەوە ، ژنەکەی سەگەکەی بەڕەڵاکرد بیدۆزێتەوە بەڵام هەر نەیان بینیەوە !
جارێکیتریش تێگەیشتن قۆڵیان بڕیونەتەوە دوبارە !!
هەموویان چونەوە بۆ ماڵی قۆڵبڕەکە خۆیانکردە بەژوردا بەبێ تەقە و بینیان تەنها ژنەکەی لەماڵەوەیە ، دانیشتن تابێتەوە ،
کاتێک پیاوە قۆڵبڕەکە هاتەوە سەیرێکی خەڵکەکەی کرد کە بێدەنگ دانیشتبوون بەدەموچاوی توڕەوە و سەیرێکی ژنەکەیکرد و پێی وت بۆچی خزمەتی ئەم میوانە بەڕێزانەت نەکردووە و دانیشتویت ؟
ژنەکەی وتی ئەوانە میوانی خۆتن خۆت خزمەتیان بکە !
پیاوەکە بەدرۆوە خۆی زۆر توڕەکرد و چەقۆیەکی هەڵخەڵەتاندنی هەڵکێشا لەوجۆرەی کە دەچێتەوە ناوخۆی و چەقۆکەی کرد بە سنگی ژنەکەیدا کە کیسەیەک لە ڕەنگی سەری خوێنی تێدابوو ، ژنەکەی هاواری لێهەستاو خۆی کردە مردوو
خەڵکەکە سەرزەنشتی پیاوەکەیان زۆرکرد ئەوە کەی ئەوە دەهێنێ ئاوا ژنێکی لەسەر بکوژی !؟
پیاوەکە دوای ماوەیەک وتی خەمتان نەبێ چەند جارێکیتریش کوشتوومە و زیندوشم کردووەتەوە ، دەستی کردە گیرفانیا و شمشاڵێکی دەرهێنا و دەستیکردە شمشاڵ لێدان ، پاش کەمێک ژنەکە هەستایە و زۆر بەباشی و ڕوو خۆشی و چوو چایی بێنێت بۆ میوانەکان !
خەڵکەکە توشی شۆک بوون و لەبیریان چویەوە کە بۆچی هاتوون دەستیان کردە مامەڵەی کڕینی شمشاڵەکەی کە مردوو زیندوو دەکاتەوە و بەپارەیەکی زۆر لێیان کڕی
ئەوەیان کە کڕی بووی گەڕایەوە ماڵەوە و کردی بە سنگی ژنەکەیا و دوو سێ سەعات شمشاڵی لێدا بەڵام ژنەکەی زیندوو نەبویەوە
ئیتر خەڵکەکە بەتەواوەتی هەراسان بوون لە پیاوە قۆڵبڕەکەوە و کۆبونەوە و چونە سەری لەماڵەکەیدا و بڕیاریاندا بیکوژن ،
کردیانە تورەکەیەک و دایان بەشانیاندا و بردیان بیخەنە دەریاوە
کەوتنەڕێ و لەڕێ دانیشتن ئیسراحەتێک بکەن و سەرخەوێ بشکێنن
پیاوە قۆڵبڕەکەشیان بەدارێکەوە هەڵواسی لەناوکیسەکەدا هەر هاواری دەکرد
شوانێک لێیان نزیک بویەوە و لەکابرای ناوکیسەکەی پرسی ئەوەچی دەکەیت لەناو ئەوکیسەدا و ئەمانەش خەوتون ؟!
قۆڵبڕەکە پێی وت ئەمانە بەزۆر ئەیانەوێت کچی بازرگانێکی گەورەم لێمارە بکەن کە تەمەنی زۆر زۆر لەخۆم گەورەترە و،
توانی هەڵی خەڵەتێنێت کە لە کیسەکە دەری بێنێت و شوانەکە بێتە جێگەی بۆ ئەوەی ڕزگاری بێت لەشوانی و ببێتە زاوای گەورە بازرگانی شار و قۆڵبڕەکە خۆی گەڕایەوە بەرەو شار لەگەڵ ئاژەڵەکانی شوانەکەدا
کاتێک بازرگانەکان هەستان لەخەو و کیسەکەین بردە لای دەریا و خستیانە ناوی و بەدڵی ئیسراحەتەوە گەڕانەوە و بینیان لەپێشیانەوە کابرای قۆڵبڕ بەزیندووی لەگەڵ 300 سەر حەیوان بەرەو شار بەڕێوەیە تەواو تۆقین و پرسیاریان کرد چۆن لەودەریاوە هاتیتەوە بەم هەموو حەیوانەوە و لەپێش ئێمەشەوە ؟!!!!
پێی وتن کەمنتان خستە دەریاکەوە پەری دەریا دەری هێنامەوە و لەکەنار دەریا داینام و ئەم ئاژەڵانەشی پێدام و وتی شانست نەبووە ئەگەر لە دوورتر و قوڵایی دەریاکە فڕێیان بدایتایە پەریەکی خوشکمی لێیە کە زۆر لەمن دەوڵەمەنترە و لەجیاتی ئاژەڵ ئاڵتون و مرواریشی دەدایتێ ئەمە کاری خۆیەتی لەگەڵ هەموو کەسێکدا !
کابرای قۆڵبڕ لەقسەکانی نەبوویەوە خەڵکەکە ڕایانکرد بەرەو دەریاکە و خۆیان فڕێدایە قوڵاییەکەیەوە
کابرای قۆڵبڕیش هاتەوە و بویە خاوەنی زۆرینەی موڵک و ماڵی شارەکە

وا هەست ناکەن ئێمەیش هەموومان بوینەتە موڵکی کۆمەڵێ قۆڵبڕ ؟
هەرجارە و بەناو و بەرگێکی نوێوە دێنەوە بۆمان ؟
ئاخر دەگونجێ دز بەگۆڕینی ناوەکەی واز لە دزی بێنێ ؟
ئەمانە لەدەرگاوە دەچنە دەرەوە لە پەنجەرەوە دێنەوە ژورەوە و دووبارە و سێ بارە قۆڵمان دەبڕن

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
بەسەرهاتێکی کاریگەر بەسەرهاتێکی کاریگەر بواسطة Unknown on فبراير 08, 2018 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف