10 ڕێنمایی قژت لە هەڵوەرین دەپارێزێت

10 ڕێنمایی قژت لە هەڵوەرین دەپارێزێت

چەند ڕێنماییەك قژت لە هەڵوەرین دەپارێزێت و دەتوانیت سوودیان لێ ببینیت بۆ ئەوەی قژت پارێزراوبێت لە كێشەی هەڵوەرین .

1- بەیانیان و ئێواران قژت دابهێنە : داهێنانی قژ لەم دوو كاتەدا بە شانەیەك كە لە پێكهاتەی سروشتی دروست كرابێت زۆر بەسوودە بۆ پاراستنی قژ لە كێشەی هەڵوەرین .

2- كاتێك قژت دەشۆیت بەنینۆكەكانت ئازاری پێستی سەرت مەدە بۆ ئەوەی زیان بەڕەگی تاڵەكانی قژت نەگات .

3- شامپۆیەكی گونجاو بۆ شۆردن و خاوێنكردنەوەی قژت بەكاربهێنە و باشتر وایە شامپۆیەك بێت لەگەڵ جۆری قژتدا گونجاو بێت بۆ ئەوەی قژت هەڵنەوەرێت .

4- كاتێك قژت خاوێن دەكەیتەوە دووجار ئەم كارە بكە واتە دووجار قژت بە شامپۆ بشۆ بۆ ئەوەی بە تەواوەتی خۆڵ و ئەو پیسیانەی بە قژتەوەیە لێ ببێتەوە و قژت خاوێن ببێتەوە .

5- ماسكی سروشتی بۆ قژت بەكاربهێنە بۆ ئەوەی تاڵەكانی قژت بەردەوام نەرم و جوان بێت .

6- دوای شۆردن و خاوێنكردنەوەی قژت مەساج بە پێستی سەرت بكە بۆئەوەی سوڕی خوێنی ناو پێستی سەرت چالاك بێت .

7- لە كۆتای وەرزی هاوین و هاتنی وەرزی زستان باشتر وایە بڵێن سەرەتای هاتنی هەموو وەرزێك سەرتاڵەكانی قژت ببڕە و خاولیەكی قوماش بۆ وشككردنەوەی قژت بەكاربهێنە لەجیاتی خاولی نایلۆن .

8- ئەوكاتەی قژت تەڕە قژت دامەهێنە ئەمە یەكێكە لە هۆكارەكانی هەڵوەرینی قژ .

9- قژت زۆر توند مەبەستە ، ئەو كاتانەش كە لە ماڵەوەیت یان كارت نیە قژت بەربەرەوە بۆ ئەوەی تاڵەكانی قژت لاواز نەبێت .

10- ڤیتامین B و ترشەڵۆكە ئەمینیەكان بۆ قژپێویستن لەبەر ئەوە ئەو خواردنانە بخۆ كە ڤیتامین و پێكهاتەی پێویستیان تیادایە بۆ قژ.
سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
10 ڕێنمایی قژت لە هەڵوەرین دەپارێزێت 10 ڕێنمایی قژت لە هەڵوەرین دەپارێزێت بواسطة Halo Salman on مايو 19, 2018 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف