ئاوی برنج چی بەسەر پێست دەهێنێت


ئاوی برنج چی بەسەر پێست دەهێنێت

ژنان هەمیشە بەدوای ڕێگایەك دەگەڕێن، بۆ ئەوەی پیربوونی پێست دوابخەن، زۆرێك لە شارەزایانی پێست چەندان كرێم و دژە پیربوون پێشنیاز دەكەن، بەڵام سوودەكانیان كاتییە و زیانبەخشن، بۆیە پێویستە زیاتر بیر لە بەكارهێنانی پێكهاتەی سروشتی بكرێتەوە، ئاوی برنجیش بە باشترین چارەسەری سروشتی دادەنرێ بۆ دژایەتی چرچی و پیربوونی پێست.

ئاوی برنج باشتر وایە بەرێگەی كوڵاندن دەربهێنرێت ئەویش بە كوڵاندنی هەندێك ئاو زیاد كردنی كوپێك برنج بۆ ئاوە كوڵاوەكە پاشان كوڵانی بۆ ماوەی 20 خولەك.پاشان بە رێگەی پاڵاوتن برنج و ئاوەكە لێك جیابكەوە و تەنیا ئاوی برنجەكە بەكاربهێنە.
ماڵپەری خانمان 
Xanman.Home4T.coM
سوودەكانی ئاوی برنج بۆ پێست ئەمانەن:

یەكەم: پاككردنەوەی پێست، ئاوی برنج ئاوێتەی گرنگی تێدایە كە دەتوانێت كونیلەكانی پێست كەم بكاتەوە، ڕێگا لە زیانەكانی تیشكی سەرووەنەوشەیی دەگرێت، پێست لە خانەی مردوو رزگار دەكات، وەكو پاككەرەوەیەكی پێست بەكاردەهێنرێت، ئەویش بەبەكارهێنانی پارچە لۆكەیەك و نوقم كردنی لە ئاوی برنجدا و پاشان سڕینەوەی پێست بەو پارچە لۆكەیەی كە تەڕكراوە، بەڵام پێوستە پێش بەكارهێنانی ئاوی برنج دڵنیا بیت، پێستت پاكە و هیچ ماددەیەكی جوانكاری پێوە نییە.

دووەم: چارەسەری زیپكە دەكات، زیپكە دەبێتە هۆی برینداربوونی پێست، بەڵام بە بەكارهێنانی ئاوی برنج دەتوانرێت زیپكەی پێست چارەسەربكرێت، یارمەتی كەمكردنەوەی برینداری پێست دەدات كە بە هۆی زیپكەوە دروست دەبێت، پێست هێور دەكاتەوە كونیلەكانی پێست توند دەكاتەوە.
ماڵپەری خانمان 
Xanman.Home4T.coM
سێیەم: وەكو فێنككەرەوەیەك بەكاردەهێنرێت، ئەگەر بتەوێت قژت بریقەدار و بەهێز بێت دەتوانیت قژت بە ئاوی برنج بشۆی لەبری بەكارهێنانی نەرمكەرەوەی قژ بەكاربهێنرێت، قژت بە ئاوی برنج بشۆ و دوای چەند خولەكێك بە ئاو گەرم بیشۆ ، هەفتەی 3 جار ئەم كردارە دووبارە بكەوە.

چوارەم: پێست دەگەشێنێتەوە، شۆردنی پێست بەئاوی برنج پێست رووناك دەكاتەوە، چونكە چەندان ڤیتامین و كانزای گرنگی تێدایە و گرفتەكانی پێست چارەسەر دەكات و خانەكانی پێست گەنج دەكاتەوە. 

پێنجەم: چارەسەری نەخۆشی بیرۆ دەكات، بەكارهێنانی ئاوی برنج پێست هێور دەكاتەوە و بە شێوەیەكی سروشتی چارەسەری خوران و وشكی پێست دەكات، دەتوانیت ئاوی برنج بەكاربهێنێت بۆ ئەو شوێنەی كە تووشی بیرۆ بووە و رۆژانە دوو بۆ سێ جار دووبارەی بكەرەوە، بۆ ئەوەی كێشەكانی پێست چارەسەر بكات .
ماڵپەری خانمان 
Xanman.Home4T.coM
سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
ئاوی برنج چی بەسەر پێست دەهێنێت ئاوی برنج چی بەسەر پێست دەهێنێت بواسطة Halo Salman on مايو 11, 2018 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف