«له‌وله‌ب»، سود و زیانەکان و کاریگەریەکانی.
* سه‌ره‌تا بابزاین له‌وله‌ب چییه و له‌چی پێكدێت؟
لەولەب ماددەیەکی ژەهراویە لە مس دروست کراوە کە تۆی رەگەزی نێرینە دەکوژێت، به‌مه‌به‌ستى ئه‌وه‌ى رێگرى بكات له پرۆسه‌ى دروستبونى مناڵ.
https://xanman.home4t.com/
* ئافرەت گه‌ر بیه‌وێت رێگه له مناڵبون بگرێت، تاچەند سود لەدانانی لەولەب دەبینی؟
ژنان زۆرجار بۆ رێگرتن له مناڵبون، (حه‌پی مه‌نع)به‌كاردێنن، به‌ڵام لەکاتێک دا ئەگەر چۆنێتی بەکارهێنانی حەپەکەی لەبیرچو، ئه‌وكات لەولەبەکە سودی ده‌بێت بۆی، به‌ومه‌رجه‌ى ده‌بێت ئاگادارى بێت و 4 مانگ جارێك سەردانی پزیشك بکات، چونکە هه‌ندێك کات لەوله‌بەکە ئەگەری هەیە دابەزێت و توشی هه‌وكردن «ألتهاب»ى بکات.
https://xanman.home4t.com/
* كه‌واتا لایەنە خراپەکانی لەولەب چیە؟
وه‌ك ئاماژه‌مان بۆدا، هه‌ندێكجار ژنان توشى هه‌وكردن دەکات، یاخود توشى خوێنبه‌ربون «نزیف»ى ده‌كات، هەندێكجار لەولەبەکە لەشوێنی خۆی دەجوڵێت و دێتە خوارەوە، هەندێك جاریش توشی سكپڕبونى دەرەوەی مناڵدان واتا ده‌ره‌وه‌ى رەحمی دەکات.
https://xanman.home4t.com/
* ئایە هەمو ئافرەتێک دەتوانێت لەولەب دا‌نێت یان دەبێت بەگوێرەی تەمه‌ن ئه‌و كاره بكرێت؟
دانانى له‌وله‌ب گرێ‌دراو نییه به ته‌مه‌نه‌وه‌و هەمو ئافرەتێک دەتوانێت دایبنێت، بەڵام له‌روى پزیشكیی و ته‌ندروستییه‌وه واباشترە په‌له‌نه‌كات له‌دانانى، واتا واباشه له دوای یەکەم مناڵ دای نەنێت، به‌ڵكو دوای دوەم مناڵ دایبنێت.
https://xanman.home4t.com/
* چۆن بزانین لەولەبەکە لەجێى خۆیەتی دوای دانانی؟
ئه‌وکات پشكنین بۆ رەحمی ئافرەتەکە دەکەین به ئامێرێكى تایبه‌ت پێی ده‌وترێت «ئیس پەکویلەم»، له‌وێوه سەیری لەولەبەکە دەکەین کەپەتێکی باریکی پێوەیە ئەگەر هاتو ئەو پەتە دابەزی بو، ئه‌وا ئاگەداربونەوەیە کە لە شوێنی خۆیەتی یان نە.
https://xanman.home4t.com/
* وه‌ك ئاماژه‌ت بۆ كرد مه‌به‌ستى سه‌ره‌كی دانانى له‌وله‌ب رێگریه له سكپڕیی، به‌ڵام ئایا ئه‌م رێگه‌یه گرنتییه بۆ رونه‌دانى ئه‌و حاڵه‌ته؟ واتا دوای دانانی لەولەب سكپڕیی رودەدات؟
بەڵێ، هەندێك کات لەدوای دانانی لەولەب سكپڕیی رودەدات، ئەگەر ئافرەتەکە دوگیان بو ئه‌وكات دەتوانن لەولەبەکە لابدەین.
https://xanman.home4t.com/
* ئایە لەولەب رێگە لە پرۆسه‌ى مناڵ بون دەگرێت؟
خۆی لەولەب رێگرە لەمناڵ بون، بەڵام ئەگەری هەیە ئافرەتەکە توشی سكپڕبونى دەرەوەی مناڵ بكات، یان ئه‌و سكپڕبونه‌ى كه له‌ناو بۆڕیی هێلکەدان روده‌دات.
https://xanman.home4t.com/
*ئافره‌ت دوای مناڵ بون دەتوانێت بەچەند رۆژ لەولەب دا‌نێت؟
دوای 3 مانگ ئافرەتەکە دەتوانێت لەولەب دا‌نێت، چونکە دوای مناڵ بون رەحمی ئافرەتەکە بچوک ده‌بێته‌وه و دەڕواتە جێگەی خۆی.
https://xanman.home4t.com/
* لەولەب بۆ چی تەمەنێك گونجاوە؟
ئافرەت دەتوانێت لەولەب دا‌نێت تا دەبێتە 50 ساڵ، ئەگەر ئافرەتەکە لەولەبی دانابێت بە رێژەیەکی زۆر کەم سكپڕیی له‌لا رو دەدات، به‌ڵام له‌هه‌مانكات دا ئه‌گه‌ر ئافرەتەکە ئیهمالی بکات و سه‌ردانى پزیشك نه‌كاته‌وه، ئەگەری ئەوەی هەیە توشی هه‌وكردن ببێت، هه‌وكردنه‌كه‌ش بۆری مناڵدانی دەبەستێت و ئەوکات سكپڕیی دروست نابیت.
* لەولەب رێ لەسوڕی مانگانه دەگرێت؟
هەندێکجار لەولەب سوڕی مانگانه تێکدەدات و زیادی دەکات، چونکە لە رەحمی ئافرەت دادەنرێت.
https://xanman.home4t.com/
* ئەگەر سوڕی مانگانە زیاد بکات هیچ لە لەولەب دێت؟
ئەگەر توشی خوێنبه‌ربونى زۆر بو، لەولەبەکە دێتە خوارەوە و ئەوکات لەجێی خۆی نامێنێت.
https://xanman.home4t.com/
* هه‌ندێك ئافره‌ت ناتوانن له‌وله‌بیان بۆ دابنرێت، هۆكارى چییه؟
هەندێك ئافرەت رەحمیان کورتە یان تەسکە، بۆیە لەولەبەکە ناچێته ناو بۆڕیی رەحمیانه‌وه.
ماڵپەڕی خانمان
سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
«له‌وله‌ب»، سود و زیانەکان و کاریگەریەکانی.
بواسطة Halo Salman
on
مايو 03, 2018
Rating:
ليست هناك تعليقات