زەردەچەوە چۆن بەکاردێ بۆ ڕووخسار
زەردەچەوە بەتەنها ڕۆڵی ئارایشتگایەک بۆ خانمان دەبینێت، چۆن بەکاری دەهێنیت؟
به‌كارهێنانی زه‌رده‌چه‌وه له بواری جوانكاریدا بۆته دیارده‌یه‌كی جیهانی و ئێستا به‌شێوه‌یه‌كی به‌ربڵاو پشتی پێده‌به‌سترێت، ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌و سوده جۆربه‌جۆرانه‌ی زه‌رده‌چه‌وه بۆ پێست و جوانكاری خانمان هه‌یه‌تی.
مووى زیاده‌ى ڕووخسار یه‌كێكه له‌و كێشانه‌ی كه به‌شێكى زۆرى خانمان پێوه‌ی ده‌ناڵێنن هه‌ر بۆیه شاره‌زایانى بوارى جوانكارى ئامۆژگارى ئه‌و خانمانه ده‌كه‌ن كه ئه‌م كێشه‌یه‌یان هه‌یه له ڕێگه‌ی به‌كارهێنانى ماسكى زه‌رده‌چه‌وه وه خۆیان له‌و كێشه‌یه ڕزگار بكه‌ن، چونكه ئه‌و پێكهاتانه‌ی كه له‌ناو ئه‌م ماسكه‌دا هه‌ن ده‌بنه هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی گه‌شه‌ی مووه‌كان و هه‌ڵوه‌رینیان به شێوه‌یه‌كى خێرا.
هاوكات زه‌رده‌چه‌وه پێستی روخسار له هه‌وكردن ده‌پارێزێت و پاكی ده‌كاته‌وه و ڕوخسارت گه‌شاوه‌تر و ته‌ندروستتر ده‌رده‌خات، زه‌رده‌چه‌وه به یه‌كێك له چاره‌سه‌ره باشه‌كان داده‌نرێت بوَ زیپكه‌و هه‌وكردن و نیشانه‌كانی سوربوونه‌وه.
ده‌شتوانت كه‌مێك زه‌رده‌چه‌وه بكه‌یته ئاوه‌وه‌و بیخۆیته‌وه له كاتی سوڕی مانگانه‌دا، كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كه‌ی.
ليست هناك تعليقات