پونگە یا نەعناع ... سودەکانی ..
ماڵپەڕی خانمان
ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM
پونگە یا نەعناع .... دۆستی دڵ
دەرمانی هەرزان و پڕ بەها و سوودەکانی
٭ نەعناع سوڕی خوێن چالاک دەکات .
٭ نەعناع ئەعصاب هێمن دەکاتەوە زۆریش کاریگەرە .
٭ دەزگای هەرس چالاک دەکات و غازات ناهێڵێت و قۆلون باشتر دەکات ، کرم کوژە و بەکتریای زیان بەخش ناهێڵێت .
٭ ئازاری سک ناهێڵێت و قولونی عەصەبی باشتر دەکات .
٭ بۆنی دەم خۆش دەکات ، گەڵای تەڕ و تازەی نەعناع بجو ، یان ، ئاوی گەڵای نەعناع بخۆ و غەرغەرەی پێ بکە .
٭ نەعناع ئارەزووی خواردن زیاد دەکات و هەرس ئاسان دەکات ، لەگەڵ خواردن نەعناع بخۆ .
٭ نەعناع ئازار کەم دەکاتەوە ، هەر بەشێکی جەستەت ئازاری هەبوو ، گەڵای تەڕی نەعناع ی لەسەر دابنێ ، یان بە زەیتی نەعناع مساجی بکە .
٭ نەعناع دڵ خۆش دەکات ، بەپێی توێژینەوەیەک نەعناع دەبێتەوە هۆی دەردانی هۆرمۆنی (سیرتونین) کە ناسراوە بە هۆرمۆنی ئاسوودەیی .
٭ نەعناع دەم و ددان و پوک لەنەخۆشی دەپارێزێت بپێی تایبەتمەندی دژە میکرۆب و ڤایرۆسی هەیه .
٭ نەعناع دۆستی دڵه ، چەند زۆرتر نەعناع بخۆی ئەوەندە زۆرتر دڵ دوور دەبێت لەنەخۆشی ، ئەگەر لەگەڵ شیر یان مێخەک بیخۆی بۆ دڵ باشترە .
٭ نەعناع دژی نەخۆشی ئەنیمای ە ، هیمۆگلۆبینی خوێن زیاد دەکات و خڕۆکەی سوور دەپارێزێت لەکەم بوون .
٭ فشاری خوێن (زەخت) ڕیک دەخات ، بەخواردنی گەڵای نەعناع یان خواردنەوەی ئاوی نەعناع فشاری خوێن ڕێک دەبێت .
٭ دەزگای بەرگری بەهێز دەکات ، ڤیتامین و کالیسیۆم و فۆسۆڕ لە پێکهاتنیدایه .
٭ سوودی بۆ ڕوخسار ، نەعناعی تەڕ ماددەی (مانیثول)ی تیدایه کە ڕوخسار ساد دەکاتەوە و چینەکانی خانەی ڕوخسار جوان دەکات و ڕەونەقی پێ دەدات .
٭ چارەسەری زیپکەی گەنجی دەکات ، گەڵای نەعناع بۆ ماسک و زەیتی نەعناع بۆ مساج بەکار بهێنرێت .
٭ پەڵەی ڕوخسار ناهێڵێت ، خواردنەوەی ڕۆژانەی ئاوی نەعناع و ماسکی نەعناع بە گەڵای غار و زەیتی نەعناع پەڵەی ڕوخسار ناهێڵێت و گەنجت دەکاتەوە
خوایە سپاس بۆتۆ کە ئەوهەموو نیعمەتەت پێ بەخشیوین
#وه رگیراوه
سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
پونگە یا نەعناع ... سودەکانی ..
بواسطة مسؤل المدونة
on
يوليو 01, 2018
Rating:
ليست هناك تعليقات