پێش خوێندنەوەی ئەم ڕێنماییانە نەشتەرگەری جوانکاری ئەنجام مەدە

ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM

 پێش خوێندنەوەی ئەم ڕێنماییانە نەشتەرگەری جوانکاری ئەنجام مەدە

1- تەمەنی گونجاو: هەر کەسێک کە ئەم جۆرە نەشتەرگەرییانە ئەنجام دەدات دەبێت تەمەنی لە نێوان ١٧-١٨ ساڵ کەمتر نەبێت، 
 چونکە بەر لەم تەمەنە هێشتا مرۆڤ ناتوانێت بەتەواوی ڕوخسار و لەشولاری خۆی قبوڵ بکات و لەقۆناغی هەرزەکاری زۆرینەی کچان و کوڕان لە ڕووخساری خۆیان ڕازی نین، هەر بۆیە باش بیربکەرەوە چونکە لەوانەیە دوای ٤ ساڵ یاخود کەمتر پەشیمان ببیتەوە.
 ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM
2- ڕاوێژ بە چەندین پزیشک بکە: دەبێت بەر لەبڕیاڕدان پرسیار لە چەندین پزیشک بکەیت، بەلای کەم داوای ڕاوێژ لە ٣ پزیشکی پسپۆر بە پێست و جوانکاری بکە، چونکە بەگوێرەی سەرژمێرییەکان نەخۆش زۆر کاریگەردەبێت بەقسەی پزیشك و دەکرێت هەمووان یەک قسە نەبن، واتە مەرج نییە هەموو پزیشکێک مەترسییەکانی جوانکارییەکەت بۆ ڕوون بکاتەوە.
3- تەنها ناوبانگ بەس نییە : بێگومان تۆ بەدوای پزیشکێکی باش دەگەڕێیت و لە هاوڕێ و کەسە نزیکەکانت دەپرسیت،  بەڵام ناوبانگی پزیشکەکە و قسەی هاوڕێکانت بەس نین، بەڵکو دەبێت خۆت هەندێک زانیاری کۆبکەیتەوە،  بۆ نموونە بزانە کە لەکامە زانکۆ خوێندنی تەواو  کردووە و ئایا بڕوانامەکەی جێگەی متامانەیە یان نا، چونکە مەرج نییە هەموو پزیشکێکی بەناوبانگ جێگەی متمانە بێ.
 ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM
4- لە دەرزی دووربکەوە: بۆتۆکس و زۆرینەی ئەو جوانکارییانەی لەرێگەی دەرزییەوە دەکرێن مەترسیدارن، بۆیە تابۆت دەکرێت لەم جۆرانە بەدووبکەوە و، دەبێت زۆر ئاگاداری ئەو جوانکارییە بیت کە مادەی سلیکۆنی تێدابە کاردێت چونکە ئەگەر مادەکە کوالێتییەکەی زۆر باش نەبێت تووشی شێوانت دەکات و ئەگەری ئەوەش هەیە بێێتە هۆکاری سەرەکی تووشبوون بە شێرپەنجە.
 ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM
5- خۆت باش ئامادەبکە: بەر لەوەی کە نەشتەرگەرییەکە بکەیت دەبێت داوای زانیاری تەواو بکەیت لەو پزیشکەی کە نەشتەرگەرییەکەت بۆ دەکات. بۆ نموونە ئایا نەشتەرگەرییەکە بۆت گونجاوە و بەتەواوی لەگەڵ بەشەکانی تری لەشت یان رووخسار دەگونجێت؟ لەهەمان کاتیش دەبێت زانیاری تەواو بدەیتە پزیشکەکەت و ئەگەر هەرنەخۆشییەکەت هەبوو دەبێت ئاگاداری بکەیتەوە
 ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM
بەسووپاسەوە وەرگیراوە
 ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM
سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
پێش خوێندنەوەی ئەم ڕێنماییانە نەشتەرگەری جوانکاری ئەنجام مەدە پێش خوێندنەوەی ئەم ڕێنماییانە نەشتەرگەری جوانکاری ئەنجام مەدە بواسطة User Home4T on أغسطس 05, 2018 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف