روماتیزم (Rheuma) چیە؟

ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM
روماتیزم (Rheuma) چیە؟
روماتیزم سەروو ١٠٠ جۆر نەخۆشی لەخۆدەگرێت، کەدوچاری چەندین بەشی جەستەی مرۆڤ دەبێت، بەجومگەکان ;و ماسولکەکانەوە، بڕبڕەی پشت، ئێسک، ئەندامە ھەناویەکان، ژێ ;و بەستەرەکان،  ;زۆرجار  ;تێکڕا توشی ھەوکردنی درێژخایەن دەبن، بەھۆی تێکچونی بەرگری سروشتی جەستەوە، بێگومان جومگەکان لەو نەخۆشیە زۆرترین زیانیان بەردەکەوێت.
زاراوەی Rheuma لەوشەیەکی کۆنی یۆنانیەوە وەرگیراوەو ئاماژە بەجۆرێک لەئازاری بەھێزدەکات،
کەمرۆڤ لەھەموو تەمەنێکدا دەشێت دوچاری بێت.
ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM
 جۆرەکانی روماتیزم:
١. روماتیزم لەگەڵ ھەوکردندا:
- Rheumatoid Arthritis ھەوکردنی جومگەکان، بەتایبەتی جومگە بچوکەکانی وەک دەست ;و پەنجەکان.
- Spondylarthropathies کلێنچک ;و پشت ;و بڕبڕەکانی دەگرێتەوە، نەخۆشیەکانی (Morbus Bechterew ،Psoriasisarthritis ) دوو نمونەی ئەو جۆرەن.
- Immune Vasculitis جۆرێکی بەھێزی ئەو نەخۆشیەیە، ئەندامە ھەناویەکان ;و بۆری خوێن 
خانەکانی دیکەی جەستە دەگرێتەوە، ( Lupus Erythematodes, Artheritis Temporalis،
Scleroderma) لەنمونەکانی ئەو جۆرەن.
ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM
٢. روماتیزم بێ ھەوکردن:
روشان ;و داخوران ;و پوکانەوەی ئێسک ;و روپۆشی کڕکڕاگەیی جومگەکان (ێوفان Arthrosis /)
لەنمونەکانی ئەم جۆرەن لەڕوماتیزم. 


ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM

  نیشانەکانی روماتیزم:
روماتیزمی جۆری ھەوکردن بەھەندێک نیشانەی سەرەتایی وەک ئارەقکردنەوەی شەوانە، نائارامی، نەمانی بریقەی نینۆکەکان ;و تێکشکانیان، بەرزبونەوەی پلەی گەرمی لەش دەستپێدەکات.
پاشان دەرکەوتنی نیشانە سەرەکیەکانی وەک ئازاری شەوانەو بەیانیانی پەنجەکان ;وجومگەکانی دەست ;و مەچەک، بەیانیان رەقبون و بەگیروەستانی ئەو جومگانە بۆ ماوەی زیاتر لە ١٥ خولەک.
پاشان تەنینەوەی جومگەکانی دیکە بەو نیشانانەی سەرەوەو خواربون و گێڕبونی پەنجەکان.
پاشان ھەندێکجار تەنینەوەی ئەندامە ھەناویەکان، چاو، پێست، دڵ و سیەکان.
لەگەڵ کاتدا بەردەوامبونی ھەوکردن و پێنەدانی دەرمان و رێنمایی و چەندین جۆر چارەسەری پێویست بەتوشبوان، بەگشتی کەمبونەوەی جوڵەو گەرم بون و ھەڵئاوسانی بەئازاری جومگەو ماسولکەکانی لێدەکەوێتەوە.
 
ھۆکارە سەرەکیەکان:
١. ھۆکارەکانی پەیوەست بەڕوماتیزمی جۆری ھەوکردن تاڕادەیەکی زۆر نەزانراوەو ھەندێکجار پەیوەندی بەفاکتەری بۆماوەیی ;و جینیەوە ھەیەو بەوھۆیەوە تێکچونی سیستەمی بەرگری سروشتی جەستەی لێدەکەوێتەوەو(Autoimmunreaktion) خانەکانی بەرگری جەستە دژ بەجەستە کاردەکەن ;و زەرەرمەندی دەکەن، کەدواجار دەبێتە ھۆکارێک بۆ سەرھەڵدانی روماتیزم.
٢. ئەو نەخۆشیانەی بەھۆی داخوران ;و سوانی جومگەکانەوە رودەدەن (Arthrosis) بەڕۆماتیزمی بێ ھەوکردن ھەژمارددەکرێن ;و لەھۆکارەکانی وەک پەستانی تاک جەمسەری زۆرو ناھاوسەنگ، پێکان ;و برینداربونی پێشکات، بونی خواری ;و گێڕی لەئێسکەکاندا، کێش زۆری ;و کەمی جوڵە..ھتد سەرچاوەدەگرن.
 
ھۆکارە لاوەکیەکان:
بەپێی بۆچونی پڕۆفیسۆرو دکتۆری ئەڵمانی Dr. Zink ئەندامی DGRh ھۆکارە جینی ;و بۆماوەییەکان بەڕێژەی ٥٠٪ ھۆکارن بۆ توشبون بەڕوماتیزمی جۆری ھەوکردو، ھەرچی ٥٠٪ی دیکەیە تاڕادەیەکی زۆر پەیوەندی بەنەریتی ژیانی رۆژانەوە ھەیە. 
فاکتەری ژینگەیی ;و کارکردن و بەریەککەوتنی زۆر لەگەڵ مادەی سیلیکۆن ;و ھەندێک جۆر رۆن بەھەمان شێوە ئەگەری توشبون بەڕوماتیزم زیاددەکەن.
ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM 
چارەسەرو خۆپاراستن:
١. بەپێی قسەی ھەمان پڕۆفیسۆر جگەرەکێشان و زۆرخواردنی گۆشتی سور ئەگەری توشبون بەڕوماتیزم زیاددەکەن، لەکاتێکدا ھەردوو ڤیتامینی A, C ، زەڵاتەو سەوزی، Omega ٣، رۆنی زەیتون، ماسی ;و گیاندارە ئاویەکان بەگشتی ئەگەری توشبون کەمدەکەنەوەو بۆ توشبوانیش زۆر بەسودن.
٢. لەکاتی بونی ئازارو گرژی و بەگیروەستانی زۆردا پێدانی دەرمانەکانی وەک Cortison, Diclofenac, Paracetamol, Opioide, Metamizol لەلایەن پزیشکی پسپۆڕەوە بژاردەی باشن، ئەگەرچی زۆر بەکارھێنانیان چەندین کێشەی لاوەکی لێدەکەوێتەوە.
٣. بەردەوامی لەجوڵەو وەرزشی گونجاو رێگەچارەیەکی زۆر بەسودو بێ زیانی لاوەکیە.
٤. بەگەڕخستنەوەو کەمکردنەوەی ئازار لەڕێی چارەسەری فیزیایی ;و پێدانی گەرمی ;و ھەندێکجار ساردی، چارەسەر بەئامێری سۆنارو کارەبا لەڕێگەچارە سەرەکیەکانن.
٥. لەسەر ئاستێکی بەرزی نێودەوڵەتی لەئێستادا باس لە Basistherapy دەکرێت کەدەرمانەکانی
Methotrexat, Sulphasalazin, Leflunomid, Chloroquin و Cyclosporin A
لەخۆدەگرێت. سەرەتا بۆ ماوەی سێ مانگ Methotrexat بەنەخۆش دەدرێت، ئەگەر زۆر کاریگەر نەبوو دەکرێت لەگەڵ یەکێکی دیکە لەو دەرمانانە بەکاربھێنرێت، یان تەنھا یەک جۆری دیکە بەکاربھێنرێت.

 
سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
روماتیزم (Rheuma) چیە؟ روماتیزم (Rheuma) چیە؟ بواسطة User Home4T on أغسطس 19, 2018 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف