چی ئەکەی ئەگەر ھاتوو کۆرپەکەت چووە تاسەوە یان تکەوە

ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان  Xanman.Home4T.coM


کتوتوپڕ

داوای فریاکەوتنی کوتوپڕی خێرا بکە:
* ئەگەر مناڵەکەت ھەناسەدانی وەستا.
* ئەگەر نەتوانی ئەو شتە لابەری کە گەرووی داخستووە.
* ئەگەر کۆرپەکەت بەردەوامبوو لە تاسینەکە تەنانەت پاش ئەوەی کە ھۆکاری گیرانەکەشت لابردبێ.
منداڵەکەت توشی تاسان دەبێت کاتێک کە شتێکی بچوک یان پارچە خۆراکێک لە گەرووی ئەگێرێت ئەمەش تووشی کۆکەی لە ناکاوی دەکات.
پێویستە لەسەرت کە بە خێرایی ئەو شتە کە گیراوە لە گەرووی‌بۆی دەربێنی بۆ ئەوەی کۆرپەکەت بتوانێ ھەناسە بدات بەشێوەیەکی ئاسایی.
تاسین لە ناو مناڵاندا زیاتر بڵاوە بەھۆی ئەوەی کە ھەرچی شتێکیان دەست بکەوێت ئەیکەن بەدەمیاندا.
پێویستە لەسەر تۆ کە خۆراکە   ووشکەکان‌و ئەو خۆراکانەی کە پارچە پارچە دەبن وەک شیری وشک نەیدەیت بە منداڵەکەت ، چونکە لەوانەیە بە ناڕەحەتی پێی قوت بدرێ.

فریاکەوتنی خێرا
١- مناڵەکە سەربەرەو خوار بگرەو بە شێوەیەک کە سەری نزمتر بێت لە ئاستی سەری، بە سەر قڵۆڵت رایکێشە یان درێژی بکەرەوە، یان بە ھەردوو قاچی بیگرەو بەرزی بکەرەوە بۆ ئەم مەبەستە، پاشان چوار جار بکێشە بە شتیا بکێشە بە نێوان شانەکانیدا شانیدا.

٢- ئەگەر ھاتوو چاک نەبوو لە تاسین، بەسەر لاوە پاڵی بخەو نەختێ سەری ببەرەوە بۆ دواوەو، پاشان دەستێکت بخەرە ژێر پشتی‌و، دوو پەنجە لە پەنجەکانی دەستەکەیترت بخەرە سەر سکی‌و لە نێوان ناوکی‌و پەراسووەکانی (بە شێوەیەک کە پەراسووەکان بەو شێوەیە بێت کە لە وێنەکەدا ھاتووە) پاشان فشار بخەرە سەر سکی منداڵەکەو دەست بەرز بکەرەوە بە شێوەیەکی پەلەو لە ناکاو.


٣- ئەگەر ھاتوو دوای لابردنی ئەو شتەی کە گیرانەکەی (انسداد)ی بۆ دروستکردبوو، کۆرپەکەت ھەناسەی بەشێوەیەکی ئاسایی وەرنەگرتەوە، ئەوا خێرا ھەناسەدانی دەستکردی (التنفس الإێگناعی) بۆ ئەنجام بدە
فریاکەوتنی منداڵانی تەمەن دوو ساڵ بەرەو ژوور١- دانیشە یان لەسەر یەک ئەژنۆ دانیشە، پاشان منداڵەکەت لە سەر دەم  پاڵ بخە لەسەر ئەژنۆت بە شێوەیەک کە سەری بەرەو خوار شۆڕببێتەوەو، پاشان دەستێکت بخەرە ژێر سنگی، و چەن جارێک بکێشە بە نێوان ھەردوو باڵەکی شانیدا.


٢- ئەگەر ھەوڵەکەت سەرکەوتوو نەبوو لەلابردنی ئەو شتەی کە گەرووی منداڵەکەت گیراوەو ناھێڵێت ھەناسەبدات، پەنجەت بکە بەناو دەمیدا‌و ھەوڵ بدە کەوا ئەوەی کە چووەتە نا گەروویەوە دەری بێنیتەوە بە مەرجێ ئەبێ زۆر وریابیت لەوەی نەوەک زیاتر پاڵی پێوە بنێت‌و بچێتە ناو قوڕگیەوە.


٣- ئەگەر ھاتوو دوای  ھەموو ھەوڵەکانت ھەر تاسینەکە لانەچوو منداڵکەت  بخەرە باوەشت، بەشێوەیەک کە رووی لە پێشەوە بێت‌و، بە دەستێکت پاڵ بنێ بە پشتیەوەو دەستەکەیترت دابخە بۆ ئەوەی فشاری بخەیتە سەر نێوان ناوکی‌و خوار پەراسووەکانی، پێویستە لەسەرت بە توندی فشار بخەیتە سەر سنگی‌و دەست بەرز بکەیتەوەو چوار جار بەم جۆرە


پەنجە گەورەکەت بخەرە ناو پەنجەکانیترتەوە وەک چۆن بتەوێ بکێشی بە یەکێکدا
٤- ئەگەر ھاتوو کچەکەت ھەناسەدانی بە  شێوەیەکی ئاسایی بۆ نەگەڕایەوە ئەوا ھەوڵبدە ھەناسەدانی دەستکرد (التنفس الإێگناعی ‌) بۆ ئەنجام بدەیت









سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
چی ئەکەی ئەگەر ھاتوو کۆرپەکەت چووە تاسەوە یان تکەوە چی ئەکەی ئەگەر ھاتوو کۆرپەکەت چووە تاسەوە یان تکەوە بواسطة User Home4T on سبتمبر 23, 2018 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف