کیسەی "هلام سیلیکا "چیەو بۆچی بەکاردێت

 ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM

 هەر یه‌كێك لەئێمە لەکاتی کڕینی کەلوپەلی وەک جانتاو پێڵاو یاخود ئامێرە کارەباییەکان دەبینین کیسەیەکی بچوکی تێدایەو لەسەر نوسراوە ( بۆ خواردن بەکارنایەت. فڕیبده‌) زۆر کەس نازانێت ئەم کیسە چیە؟ ناوی چیە؟ بۆچی بەکاردێت؟ لەچی پێکهاتوە؟ له‌باره‌ی ئه‌و كیسه‌وه‌ فیلیب بیبلۆ زاناو ڕاوێژکاری هونەری کۆمپانیای ThoMarOHG کە یەکێکە لە کارگەی ئامێری وشک کەرەوەو گەرم کەرەوە، لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ تەلەفزیۆنی ئەڵمانیا ئاشکرای دەکات کە کیسەکە ناوی ( کیسەی هلام سیلیکا)یە. ماددەی هلام سیلیکا لە وردە ماددیەکی ئاوی بریقەدارەو پێک هاتوە، لە دوەم ئۆکسیدی سیلیکۆن و ئەرکی هەڵمژینی شێ و تەڕییە و پاشان نەهێشتنی بۆنی ناخۆش. بەپێی وتەکانی فیلیب بیبلۆ، کیسی هلام سیلیکا لەناو پێڵاودا ئەرکی هەڵمژینی عارەقی پێکانەو پاشان بۆنی ناهێڵێ، هاوکات لەهەندێک بواری جوانکاری مکیاژ و هەڵماتدا بەکاردێت. فیلیب بیبلۆ ڕونی دەکاتەوە، یەک گرام لەمادەی هلام سیلیکا ڕووبەرێکی فراوانی ٦٠٠ بۆ ٨٠٠ مەتر چوارگۆشە پێکدەهێنێت و دەتوانێت بەشێوەیەکی گەورە لە ٪٣٦ شێ هەڵبمژێت. ماڵپەڕی بیزنس ئینسایدەر و هیفتینگو سیلکا جیل چەند سودێکی ئه‌م كیسانه‌یان بڵاودەکەنەوە لەوانە: • ئەگەر مۆبایل تەڕ ببێت یان بکەوێتە ناو ئاو دەتوانین باتری مۆبایلەکە بخەینە ناو ماددەی هلام سیلیکا بۆ ئەوەی شێ و تەڕی باتریەکە هەڵبمژێ. • دەتوانین کیسەی هلام سیلیکا بیخەینە جانتای جلی وەرزش بۆ نەهێشتنی بۆنی عارەق یاخود بیخەینە جانتای سەفەر بۆناو جلی پیس بۆ ئەوەی بۆنی ناخۆش نەهێلێت. • دەتوانین بیخەینە ناو جانتای کامێرا بۆ ئەوەی چاوی کامێرا بپارێزی لە ئەگەری شێبوون. • بۆ وشککردنەوەی گوڵ بەکاردێت و دەتوانین پشت بە کیسی هلام سیلیکا دەبەستین بۆ وشکردنەوەی گول. • دەتوانین لەوەرزی زستاندا بۆ پاراستنی میوە وشکەکان بەکاربێنین بۆ ئەوەی ڕوبەڕوی شێ نەبێتەوە. • پاراستنی وێنە کۆنەکان • پاراستنی کەلوپەلی زیوی لەگەڵ ئامێرە مەعدەنییەکان • پاراستنی ئامێرەکانی ڕیشتاشین و سەرتاشین، چونکە ئەو ئامێرانە بەردەوام دوای بەکارهێنانی دەشۆرێن و تەڕ دەبن. • دەتوانرێت بخرێتە ناو ئۆتۆمبێلەوە بۆ ئەوەی کاتێک ناو ئۆتۆمبێل دەبیت بە هەڵمی ئاو، هەڵمەکە هەڵبمژێت • پارێزگاری لە ماددە مەعدەنییەکان دەکات و لە ژەنگ بون دەیان پارێزێت • پارێزگاری لە کتێبە کۆنەکان دەکات • دەتوانرێت بخرێتە ناو تاکی جلوبەرگەوە..
 
سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
کیسەی "هلام سیلیکا "چیەو بۆچی بەکاردێت کیسەی "هلام سیلیکا "چیەو بۆچی بەکاردێت بواسطة User Home4T on سبتمبر 14, 2018 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف