هیچت بیستوە دەربارەی پێنج ئێفەکە 5f

ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM

هیچت بیستوە دەربارەی پێنج ئێفەکە 5f
پێنج هۆکاری یارمەتی دەر هەن بۆ توش بوون بە نەخۆشی بەردی زراو کە بە 5f ناسراوە
1-family history واتەمێژوی خێزانەکە تا چەند ئەم نەخۆشیە بەربڵاوە لە نێو خێزانی ئەوکەسە
2-fat قەڵەوی
3-female ڕەگەزی مێ ، زیاتر توش ئەبێت
4-fertility نەزۆکی
5-forty واتە تەمەن لەسەروی چل ساڵ بێت .

زراو یەكێكە لە ئەندامە گرنگەكان كە بەهۆی دەردانی رژێنەكان خۆراك لە گەدەدا دەتوێنێتەوە و یارمەتییەكی بەهێزی جەستە دەدات، بۆ ئەوەی بە خێرایی لە خۆراكە قورسەكان ڕزگاری ببێ و تێكیان بشكێنێت. بە ناچالاكی زراو لە كۆئەندامی هەرسدا كێشەی گەورە دروست دەبێ، چونكە ئیتر گەدە توانای هەرس كردنی خۆراكەكانی كەم دەبێتەوە و بەمەش كێشەی زۆر لە كۆئەندامی هەرس دروست دەبێت. زۆرجار لە زراودا بەرد دورست دەبێ و زانایان و شارەزایانیش پێشنیاز دەكەن، كە لە ڕێی ئەم شەربەتە سروشتییەوە بەردی زراو تێكبشكێنن و بەیەكجاری خۆتانی لێ ڕزگار بكەن.

زراو ئەندامێكی بچووكی ڕەنگ سەوزە دەكەوێتە ژێر جگەرەوە بەرپرسە لە دەردانی بەشێك لە هۆرمۆنەكانی هەرس كە دەیرژێنێتە گەدەوە یارمەتی زوو هەرسكردن دەدات.بەتایبەتی چەوری، لەكاتی نەبوونی توورەكەی زراودا مرۆڤ تووشی بەدهەرسی و سكچوون و خراپ مژینی چەوری دەبیت.

نیشانەكانی تووشبوون بە بەردی زراو و كێشە لە زراودا، ئازاری بەردەوامی سك و شان و ڕشانەوە و هێلنج هاتنەوەی بەردەوامن، پێش ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ تێكشكاندنی بەردی زراو، باشتر وایە چەند چارەسەرێكی سروشتی بگریتە بەر بۆ رزگاربوون لە بەردی زراو.

لێرەدا چەند شەربەتێك لەلایەن پزیشكانی پسپۆر و شارەزایانەوە دەستنیشان كراون، كە بە شێوەیەكی سروشتی دەبنە هۆی رێگری كردن لە دروستبوونی بەردی زراو.
شەربەتی سەوزە، بە تێكەڵكردنی چەوەندەر لەگەڵ گێزەر و خەیار، دروستكردنی شەربەتێك لەو پێكهاتانە و خواردنەوەی دووجار لە رۆژێكدا دەبێتە هۆی تێكشكاندنی بەردی زراو و ڕێگریش لە دروستبوونی دەكات.

شەربەتی لیمۆ،  خواردنەوەی لیمۆ لەگەڵ ئاو، ئەو ئاوەی كە رۆژانە دەیخۆیتەوە پێش ژەمی بەیانیان یان هەر كاتێكی تر تەنیا چوار پارچە لیمۆی تێ بگوشە و پاشان بیخۆرەوە بە شێوەیەكی رۆتینی و بەردەوام بە شێوەیەكی یەكجاری لە بەردی زراو رزگارت دەكات.

زەردەچەو، یەكێكە لەو خواردنانەی كە چەندان سوودی هەیە بۆ لایەنی جوانكاری و سوودی تەندروستی لێرەدا سوودێكی یەكجار زۆری هەیە بۆ  بەردی زراو، كەوچكێكی بچووك لە زەردەچەو لەگەڵ هەنگوین تێكەڵی یەكتر بكەن، رۆژانە بە شێوەیەكی بەردەوام تا رزگارت دەبێت لە بەردی زراو بیخۆنەوە، سەرەنجام تێكشكاندنی بەردی زراوی لێ دەكەوێتەوە.

شەربەتی سێو، وەك دەزانین سێو بڕێكی زۆر ڤیتامین و ماددەی كانزای زۆر گرنگ لەخۆی دەگرێت و بڕێكی زۆر ترشی فۆلیكی تێدایە كە یارمەتی توانەوەی بەردی زراو دەدات، هەروەها سركەی سێو رێگە لە دروست بوونی چەوری دەگرێت وە یارمەتی دامركانەوەی ئازار دەدات وە تێكەڵەیەك لە سێو لەگەڵ سركەی سێو یارمەتیدەر دەبێت لە رێگری كردن لە دروستبوونی بەردی زراو و راماڵینی، بۆ ئەمەش كوپێك شەربەتی سێو لەگەڵ كەوچكێك سركەی سێو تێكەڵی یەكتر بكەن  و هەموو بەیانییەك پێش خواردنەوەی هەر شتێك بیخۆنەوە.
زەیتی زەیتوون و لیمۆ، 30 ملیگرام زەیتی زەیتوون و 30 ملیگرام شەربەتی لیمۆ و پێنج ملیگرام گیراوەی پرتەقاڵی سروشتی تێكەڵی یەكتر بكەن و بیخۆنەوە، خواردنەوەی ئەو پێكهاتەیە بۆ ماوەی 40 رۆژ لەسەریەك لە هەموو بەیانییەك بەر لە خواردنەوەی هەموو شتێك، دەبێتە هۆی ئەوەی بەیەكجاری ماڵئاوایی لەبەردی زراو بكەن.

سەرچاوە/ get hostic health
سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
هیچت بیستوە دەربارەی پێنج ئێفەکە 5f هیچت بیستوە دەربارەی پێنج ئێفەکە 5f بواسطة User Home4T on نوفمبر 02, 2018 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف