قاچەکانی مریشک لەڕوی تەندروستیەوە سوودی زۆرە..

ماڵپەڕی خانمان ماڵێک بۆ خانمان Xanman.Home4T.coM

#قاچەکانی مریشک لەڕووی تەندروستی یەوە سوودی زۆرە.

مریشک یەکێکە لەو خواردنانەی ڕۆژانە بەتەنیا یاخود لەگەڵ برنج و چەندین خۆراکی تردا پێشکەش دەکرێت بە جۆرەها شێوە، بێگومان ئارەزووی مرۆڤەکانیش جیاوازە لەڕووی خواردنی بەشەکانیەوە و هەندێک تەنها سنگ یان ڕان یان باڵ یان قاچ دەخۆن یان هەموو بەشەکانی.

بەشێکی مریشک بەپێی ڕاپۆرتێکی پزیشکی ژاپۆن یەکێکە لە باشترین بەشەکان لەڕووی تەندروستیەوە ئەویش قاچەکەیەتی، هەرچەندە ئەمە یەکەم ڕاپۆرتی پزیشکی نییە باس لە سوودی قاچی مریشک بکات.

قاچی مریشک ماددەی کۆلاجین زیاد دەکات لە لەشدا کە چارەسەی زۆر نەخۆشیە.

یەکێک لە سوودەکانی ئەو ماددەیە ڕێکخستنەوەی پەستانی خوێنە لە لەشدا و راگرتنی یەکسانی.

کاردەکات بۆ ئەوەی رێژەی ئاسن لە لەشدا جێگیر بکات، ئەمەش بەهێزترین چارەسەرە بۆ ئەو کەسانەی نەخۆشی ئەنیمیایان هەیە بەتایبەت منداڵ.

باشترە قاچی مریشک بەکوڵاوی لەگەڵ بیبەر و خوێ ئامادەبکرێت، چونکە بە سورەوەکراوی ئاستی ئەو ماددەی کۆلاجینە کەمدەبێتەوە.
                بەهیوای تەندروستێکی باش بۆ ئێوە
سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
قاچەکانی مریشک لەڕوی تەندروستیەوە سوودی زۆرە.. قاچەکانی مریشک لەڕوی تەندروستیەوە سوودی زۆرە.. بواسطة Halo Salman on مايو 03, 2019 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف