ڤیتامینDچییە؟ هۆکاری کەمی ڤیتامین دی چارەسەرو ڕیگری ؟


vitamine D deficiency:
___
ڤیتامینDچییە؟
ڤیتامینێکە لەلایەن جەستەوە دروستدەکرێت کاتێک بەر خۆر دەکەوێت لەبەر ئەم ھۆکارەشە کە بە ڤیتامینی خۆر ناسراوە،
بە شێوەیەکی سروشتی لە چەند جۆرێک خواردنیشدا دەستمان دەکەوێت وەکو، ماسی ،زەردێنەی ھێلکە ، جگەر،شیرەمەنی،دانەوێڵەکان..ھتد
.
ڤیتامین دی یارمەتی جەستە دەدات لە بەکارھێنانی کالیسۆم،ئەمەش دەبێتە ھۆی بەھێزکردنی ئێسک ،ھەر بۆیە کەمی ڤیتامین دی زۆر لەمێژە بە ھۆکارێکی ئێسکە نەرمە ھەژمار دەکرێت
.
نیشانەکانی کەمی ڤیتامین دی چین؟
___
١-ئازار لە ئێسک و جومگە و پشت
٢-تێکچوونی باری دەرونی ، قەلەقی و خەمۆکیەکی زۆر
٣-ھەستکردن بە ماندوویەتی
٤-لاوازبوونی ماسولکەکان بە بێ ھۆ
٥-لاوازبوونی ئێسک و شکانی بەردەوام و لەناکاوی ئێسک
٦-بەرزبونەوەی پەستای خوێن و کێشەی خوێنەرەکانی دڵ
٧-شەکرەی جۆری ١
٨-نەزۆکی(کەمتر باوە)
.
ھۆکاری کەمی ڤیتامین دی چیە؟
___
١-دەستنەکەوتنی بڕی پێویستی ڤیتامین دی لە خواردنەوە: ئەگەر تۆ زۆربەی ژەمەکانت لە سەوزەو بەرھەمە گیاییەکان پێکھاتبێت ئەوا ئەگەری کەمی ڤیتامین دیت زیاترە، چونکە ئەم ڤیتامینە بەزۆری لە بەرھەمە ئاژەڵیەکان ھەیە وەک ھێلکە و شیرو ماسی..ھتد
٢-کەم بەرکەوتنی خۆر: جەستەی ئێمە زۆربەی ڤیتامین دیەکەی لە خۆرەوە وەردەگرێت، بۆیە بەرنەکەوتن یاخود کەم خۆدانە بەر خۆر سەرەکیترین ھۆکاری کەمی ئەم ڤیتامینەیە.
٣-پێستی تاریک:ئەو کەسانەی کە پێستیان ئەسمەرترە ڕێژەی میلانینیان زیاتر لە پێستدا ئەمەش ڕێگری لە دروستکردنی ڤیتامین دەکات لەلایەن پێستەوە
٤-گورچیلەت ناتوانێت ڤیتامین دی بگۆڕێت بۆ شێوە چالاکەکەی
٥- کۆئەندامی ھەرست توانای مژینی ڤیتامین دی وەرگیراوی لە خۆراکەوە نییە
٦-قەڵەوی
لە ڕێگەی پشکنینی تایبەت بە ڤیتامین دی دەتوانین ڕێژەکەی دیاری بکەین
ڕێژەی ئاسایی ئەم ڤیتامینە ٢٥-٥٠ نن/مل
ھەروەھا كەمتر لە ١٢ نانۆگرام/مللیلیتر،بە کەمی ڤیتامین دی ھەژماردەکترێت.
.
چارەسەر و ڕێگری تووشبوون:.
وەرگرتنی بڕێکی زۆری ڤیتامین دی لە ڕێگەی دەرمان و خۆراکەوە،
خۆدانە بەر خۆر ڕۆژانە نزیکی کاتژمێرێک لەم وەرزە بەیانیان زوو خۆدانە بەرخۆر باشترین چارەسەرە
ئاگاداربە لەکاتی خۆدانە بەر خۆر ڕەچاوی ئەم خاڵانە بکە :
١-پێویستە پێست ھیچ جل و بەرگێکی پێوەنەبێت و ڕاستەوخۆ بەر خۆر بکەوێت
٢-دژەخۆر بەکاربھێنە تا پارێزراوبیت لە زیانەکانی تیشکی سەرو وەنەوشەیی
٣-ئەگەر ھەستت کرد تینی خۆر زۆرە و ئەگەری سوتانی ھەیە خۆتی لێ بەدوور بگرە
٤-ھەوڵبە کەمتر لە ماڵەوە بمێنێییتەوە
سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
ڤیتامینDچییە؟ هۆکاری کەمی ڤیتامین دی چارەسەرو ڕیگری ؟ ڤیتامینDچییە؟ هۆکاری کەمی ڤیتامین دی چارەسەرو ڕیگری ؟ بواسطة User Home4T on أغسطس 13, 2019 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف