دوو پێکهاتەی سروشتیی بۆ سپیکردنەوەی ئەنیشک و ئەژنۆ
دوو پێکهاتەی سروشتیی بۆ سپیکردنەوەی ئەنیشک و ئەژنۆ .
•
👩🏻🌸👱🏻♀️
ئەنیشک و ئەژنۆ ئەو دوو بەشەی جەستەن کە زیاتر لە بەشەکانیتر بەر کارتێکەرە دەرەکییەکان دەکەون، رەنگی پێستی ئەو دوو شوێنە زوو رەش دەبن، کە دەکرێت بە پێکهاتەی سروشتیی سپیبکرێنەوە .
*
ماڵپەڕی جەمیلە لە بابەتێکدا ئاماژەی بە دوو پێکهاتەی سروشتیی کردووە کە کەرەستەکانی ئاسانن و لە زۆربەی ماڵەکاندا بوونیان هەیە، رۆڵی سەرەکییان هەیە لە سپیکردنەوەی ئەنیشک و ئەژنۆ .
*
سۆدە و شیر
.
کەوچکێکی گەورە سۆدەی نان تێکەڵ بە نیو کوپ شیری گیراوە بکرێت، بەجوانی تێکەڵبکرێن و بدرێن لە ئەژنۆ و ئەنیشک بۆ ماوەی ١٠ خولەک پێوەی بێت، دواتر بە ئاوی سارد بشۆرێت، بۆ دەستکەوتنی ئەنجامی خێرا پێویستە رۆژی دووجار دووبارە بکرێتەوە .
*
ماست و سرکە
.
کەوچکێکی گەورە تێکەڵ بە کەوچکێک سرکە و چا بکە بە جوانی تێكبدرێن، دواتر بدرێت لە ئەنیشک و ئەژنۆ تاکو وشک دەبێتەوە با پێوەی بێت، دواتر بە ئاوی سارد بشۆرێت، پێویستە هەفتەی دووجار دووبارە بکرێتەوە .
سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
دوو پێکهاتەی سروشتیی بۆ سپیکردنەوەی ئەنیشک و ئەژنۆ
بواسطة Halo Salman
on
سبتمبر 03, 2020
Rating:
![دوو پێکهاتەی سروشتیی بۆ سپیکردنەوەی ئەنیشک و ئەژنۆ](https://blogger.googleusercontent.com/img/b/R29vZ2xl/AVvXsEgHyExZ2h1-zQy15p5-i9OOpeHr6MSOcYEou36Pu2qrWdNp7gCsngQW2uZyl1LWycmjQ5QGlvXgtD02Oi_sISfXuL8Kzb5FpF5t75DF4FWLxREukGjF5QqSazxkcUeA-5KeWJKkx0i5Y_ly/s72-c/FB_IMG_1599143167645.jpg)
ليست هناك تعليقات