چۆن شوتی باش بناسین؟

چۆن شوتی باش ده‌ناسیته‌وه‌:
ناسینی شوتی پێگه‌یشتوو به‌لای زۆربه‌مانه‌وه‌ ته‌نانه‌ت بۆ شوتی فرۆشه‌كانیش له‌وانه‌یه‌ كارێكی قورس بێت، جگه‌ له‌ ته‌كنیكی پیاكێشان كه‌ شاره‌زایی ده‌وێت چه‌ند رێگایه‌كی ئاسان هه‌یه‌ بۆ ناسینه‌وه‌ی وه‌ك ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌:

1-ره‌نگ

شوتی ته‌واو پێگه‌یشتوو ره‌نگێكی سه‌وزی تۆخی هه‌یه‌ و شیرینتره‌ له‌چاو ره‌نگ سه‌وزه‌ كاڵه‌كان

2-شێوه‌

شێوه‌ی خڕ یان هێلكه‌یی ته‌واو بێت، هه‌ر شوتیه‌ك قوپاوی یان به‌رز و نزمی تیا بوو مانای وایه‌ بڕی پێویست ئاو و خۆری پێنه‌گه‌یشتووه‌ ئه‌مه‌ش بۆته‌ هۆی وشكبونه‌وه‌ و خراپبونی شوتیه‌كه‌

3-قورسایی

شوتی پێویسته‌ به‌گوێره‌ی قه‌باره‌كه‌ی قورس بێت كه‌ نیشانی ده‌دات به‌باشی پێ گه‌یووه‌ و پڕه‌ له‌ ئاو، بۆ دڵنیابون كێشی شوتیه‌كه‌ به‌راودبكه‌ به‌ شوتیه‌كی تر كه‌ هه‌مان قه‌باره‌ی ئه‌وه‌ی هه‌بێت، كامیان قورستر بوو ئه‌وه‌ باشتر پێگه‌یشتووه‌

4-په‌ڵه‌ی زه‌رد

باشترین شوتی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ په‌ڵه‌یه‌كی زه‌ردی پێوه‌بێت كه‌ ئه‌و به‌شه‌یه‌ له‌كێڵگه‌كه‌دا شوتیه‌كه‌ی له‌سه‌ر دانراوه‌ و بۆماوه‌یه‌كی زۆر له‌به‌ر خۆر ماوه‌ته‌وه‌ و به‌باشی پێگه‌یشتووه‌، هه‌تا ره‌نگه‌ زه‌رده‌كه‌ی تۆختر بێت باشتر پێگه‌یشتووه‌، ئه‌گه‌ر په‌ڵه‌كه‌ ره‌نگی سپی بوو یان هه‌ر پێوه‌ی نه‌بوو نیشانه‌ی ئه‌وه‌ی شوتیه‌كه‌ زوو لێكراوه‌ته‌وه‌.

ئامادەکردنی:shanga bery

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
چۆن شوتی باش بناسین؟ چۆن شوتی باش بناسین؟ بواسطة چنین و درومان و دەست ڕەنگینی on مايو 26, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف