لەماڵەوە شەربەتی مێوژ دروست بکە

شەربەتی مێوژی خۆماڵی لە ماڵدا دروست بكە

بۆ ئەوەی شەربەتێكی خۆماڵی بەدەستی خۆمان و لە ماڵی خۆمانەوە درووست بكەین دەتوانین لەم چەند كەرستە و رێگایانە شەربەتێكی مێووژی نایاب درووست بكەین :

كەرستەكان


- نیو كیلۆ مێووژی باش

- (10) پەرداخ ئاو

- (1) كیلۆ شەكر

- دەرمانی رەنگی مێووژ (نیو كەوچك چای)

لەم كەرستانەی سەرەوە دەتوانیت بە سادەترین شێوە شەربەتەكە درووست بكەیت :

- سەرەتا مێووژەكە جوان پاك بكەرەوە و بە ئاو بیشۆ.
- (10) پەرداخ ئاوەكە بهێنە و مێوژەكە بخەرە ناو ئاوەكە، بۆ ماوەی (4) كاتژمێر لێیگەڕێ تاوەكو مێوژەكە وەك ترێ گەورە دەبێ.
- ئینجا لەناو پێژنگێكی پاك ئاو و مێوژەكە بپازنە بۆ ئەوەی دەنكە گەورەكانی مێوژەكە جیابكرێتەوە.
- پاشان ئەو ئاوەی مێوژەكەی تیایدایە لەگەڵ مێوژەكە بخەرە ناو ئامێری خەڵاتە، تا مێوژەكان تەواو ورد دەبن. ئینجا شەكرەكەی تێبكە بۆ ئەوەی تەواو تێكەڵ بێ.
- دواتر رەنگی مێوژەكەی تێبكە و بۆ ئەوەی رەنگەكە وەربگرێت، پاشان بۆ ماوەی (1) كاتژمێر جێبهێڵە، بۆ ئەوەی تەواو رەنگەكە وەبگرێت.
- لە دوا هەنگاودا جیاككردنەوەیەكی تەواوی دەوێت، ئەمەش بەهۆی پارچە قوماشێكی كون بچووكی تیادا بێ، وەك (قوماشی رەفتە)، بۆ ئەوەی ئاوی مێووژەكە بە تەواوەتی پاك بكرێتەوە.
- دواتر دەتوانن ساردی بكەن و نۆشی بكەن!

ئامادەکردنی :shanga bery

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
لەماڵەوە شەربەتی مێوژ دروست بکە لەماڵەوە شەربەتی مێوژ دروست بکە بواسطة Unknown on مايو 26, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف