زانیاری سەبارەت بە دروست کردنی کێک

ئه م خالانه بزانه كاتى كيك دروست ده كه ى

1- له‌كاتی درووستكردنی كیك و شیرینی پیویسته‌ پیشتر فرنه‌كه‌ گه‌رم بكریت.
2- قالبی كیكه‌كه‌ ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر ته‌لی ناوه‌راستی فرنه‌كه‌.
3- ئه‌و ئه‌ندازانه‌ی كه‌ دانراون له‌ فرنه‌كه‌ به‌ وردی به‌كاری بهینه‌.
4- گه‌رمای فرنه‌كه‌ كۆنترۆل بكه‌ به‌لایه‌نی كه‌م 2/3 كاتی دروست بوونی كبكه‌كه‌ ده‌ركای فرنه‌كه‌ مه‌كه‌وه‌.
5- قاپی كیكه‌كه‌ چه‌ور بكه‌.
6- ماده‌كانی وه‌ك پیكنگ پاوده‌رو خوی و ڤانیلاو كاكاو له‌هیله‌ك بده‌ باشتره‌ .
7- ئه‌و رۆنه‌ی كه‌ به‌كاری دینی تیكه‌ل بكه‌.
8- هه‌ول بده‌ ئه‌و ماددانه‌ی كه‌ هه‌لی ده‌بژیری باشترین جۆر بن .
9- مادده‌كانی وه‌ك هیلكه‌و كه‌ره‌ یه‌ك تا دوو كاتژمیر پیش ئاماده‌كردنی كیكه‌كه‌ له‌ سه‌لاجه‌ ده‌ربهینه‌.
10- هیلكه‌كه‌ له‌گه‌ل شه‌كره‌كه‌ یان رۆنه‌كه‌ تیكه‌ل بكه‌.
11- بۆ ئه‌وه‌ی سپینه‌ی هیلكه‌كه‌ زۆرتر پته‌وتر بیت یه‌ك تۆز ئاوی لیمۆی تیكه‌ل بكه‌.
12- وا باشتره‌ له‌جیاتی شه‌كر خاكی شه‌كر به‌كاربهینیت.
13- پیش ئه‌وه‌ی كیكه‌كه‌ سارد بیته‌وه‌ له‌ قالبه‌ك جیای بكه‌وه‌ چونكه‌ ئه‌گه‌ر وا نه‌كه‌ی له‌وانه‌یه‌ كیكه‌كه‌ وردبیت.
14- بۆ ئاماده‌كردنی كریم به‌ریك و پیكی كریمه‌كه‌ بشیوینه‌ تا خه‌ست ده‌بیته‌وه‌.

ئامادەکردنی:shanga bery

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
زانیاری سەبارەت بە دروست کردنی کێک زانیاری سەبارەت بە دروست کردنی کێک بواسطة چنین و درومان و دەست ڕەنگینی on مايو 31, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف