چیرۆکی گۆزەکە

چیرۆکێکی پەند ئامێز ...!!

لە بەردەم ماڵێکدا کانیەکی سازگار هەبوو، بەڵام تابڵێییت ئاوی کەم بوو (دڵۆپ ، دڵۆپ )بوو.
ژنی ماڵەکە هەمیشە گۆزەیەکی لەبەردەم دڵۆ پەکان دانابوو،کە بە ماوەیەکی زۆر گۆزەکە پڕ دەبوو،هەموو جار بە کچەکەی دەوت :-کچم ئاگات لە گۆزەکەبێ،ڕۆژێکیان کچ بەگریان هاتەوەو بەدایکی وت دایکە گۆزەکە  کەوت و ڕژا،
زۆر سەیر ڕژا!! نازانم چۆن ئەوەی بەچەن سە عاتێک پڕبوو بەیەک دەقە ڕژا، دایک فرمێسکی کچەکەی سڕیو وتی: کچی خۆم خەم مەخۆ تازە ئاوەکەمان لەکیس چوو ، بەڵام لەمە وانەیەک وەربگرە.
(بزانە ئەوەی دڵۆپ دڵۆپ پڕبێت قوڵپ قوڵپ دەڕژێت ،بزانە ئابڕوو کەسایەتی (شخصیە) بەهاو ئاکاری جوان زۆری  پێدەچێت تا مروڤ کۆیان دەکاتەوەو پێیانەوە دەنTاسرێت.
بەڵام بەهەڵەیەکی بچووک بە هەڵوێستێکی نەشیاو لەکاتێکی کەمدا لە دەستیان دەدات.)

ئامادە کردنی :shanga bery

سەبسکرایبی ئەم چەناڵە بکەن
چیرۆکی گۆزەکە چیرۆکی گۆزەکە بواسطة Unknown on مايو 31, 2017 Rating: 5

ليست هناك تعليقات

مدون محترف